fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

چۆن تاوانەکەى ئەنجامداوە

شکێنەرى قاسەکەى هاتوچۆى سۆران “دانى بەتاوانەکەیدا نا”

16:07 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

پۆلیسى سۆران ڕایگەیاند، ئەو کەسەى بە تۆمەتى شکاندنى دوو قاسەى هاتوچۆى سۆران و دزینى پارە دەستگیرکرابوو، دانى بەتاوانەکەیدا ناوە.

.

ڕۆژى 5/1/2020 ڕوداوێکی دزیکردن لە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕویدا، کە تیایدا دوو قاسە شکێندران و بڕی  هەشت ملیۆن و سەد و سی و چوار هەزار دیناری عێراقى کە لە قاسەکاندا بوون دزرا.

.

شەماڵ بێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “دوای هەوڵ و ماندوبونێكی زۆر توانرا گومان لێكراوێك بەناوی (ه، ح، ح ) پیشە پۆلیس لەبنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی سۆران بدۆزرێتەوە كە گومان هەبوو دەستی لەتاوانەكەدا هەبێت”.

.

باسى لەوەشکرد، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەری و لێكۆڵێنەوەكردن لەگەڵیدا دواجار تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەكە.

.

شەماڵ بێواری ئەوەشى خستووەتەڕوو، ڕووداوەکە دواى گواستنەوەى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى فریاکەوتن و هاتوچۆى سۆران ڕوویداوە بۆ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، تۆمەتبار لەبەرئەوەی ئەرکی لەهەمان شوێنە، ئەو هەلەی قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، ئێستاش تۆمەتبار بە پێی مادەی 444 ی یاسای سزادان دەستگیرکراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل