fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شکستهێنانى هەڵدانى مانگە دەستکردەکەى ئێران “هەشت تەقینەوەى گەورەى لێکەوتەوە”

14:02 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

جارێکى تر ئێران شکستیهێنا لە هەڵدانى مانگێکى دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان، بەو هۆیەشەوە هەشت تەقینەوەى گەورە باشورى ئەو وڵاتەى هەژاندووە.

.

ماڵپەڕى رادیۆ فەرداى ئێران بڵاویکردەوە، تێکشکانى مانگى دەستکردى “زەفەر” بووەتە هۆى دروستبوونى هەشت تەقینەوەى گەورە لە نزیک ناوچەى زاهیدان ناوەندى پارێزگاى سیستان و بەلوچستان، بەشێک لە پارچەکانى مانگە دەستکردەکەش لە ناوچەکانى دەوروبەرى پارێزگاکە دۆزراونەتەوە.

.
الصورة

بەرپرسێکى ناوچەکە ڕایگەیاندووە، دانیشتووانى ناوچەکە ئاگاداریان کردوونەتەوە کە دەنگیان لە تەقینەوەى گەورە بووە.

.

چالاکانى ئێران چەند وێنەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن پارچەى ئەو مانگە دەستکردەیە کە ڕۆژى یەکشەممە هەڵدرا و پێش گەیشتنى بە بۆشایی ئاسمان کەوتە خوارەوە.

.

محەمەد جەواد ئازەرى وەزیرى تەکنەلۆجیا و پەیوەندییەکانى ئێران ڕایگەیاند، مانگە دەستکردەکە لە زەریاى هندى کەوتووەتە خوارەوە، بەڵێنیشیدا لە ئایارى داهاتوودا مانگێکى دیکەى دەستکردى هاوشێوەى ئەو مانگە دەستکردە هەڵبدەن بۆ بۆشایی ئاسمان.

.

مانگە دەستکردەکە لە بنکەى ئاسمانى خومەینى یەوە لە پارێزگاى سمنانى ئێرانى هەڵدرا، کە 230 کیلۆمەتر لە باشورى ڕۆژهەڵاتى تارانەوە دوورە.

.

بەرپرسانى ئێران هۆکارى شکستى هەڵدانى مانگە دەستکردەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى مانگە دەستکردەکە نەگەیشتووەتە ئاستى خێرایی پێویست تا بتوانێت بگات بە بۆشایی ئاسمان.

.

بەپێی ئاژانسى ناسا، هەڵدانى مانگە دەستکردەکە لە قۆناغى دووەم یان سێیەم شکستى هێناوە، لەبەرئەوەى خێراییەکەى نزیکەى هەزار مەتر بووە بە چرکەیەدا، ئەوەش کەمترە لە خێرایی پێویست بۆ گەیشتن بە بۆشایی ئاسمان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل