fbpx
Shadow Shadow

شکانی دارەکانی سلێمانی بووەتە جێگەی ڕەخنەی ژینگەپارێزان

17:02 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی ڕەشەباکەی  چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی و شکاندنی ژمارەیەک درەخت،  مشتومڕ و ڕەخنەیەکی زۆر لەناو ژینگەپارێزان لە نێو تۆڕە کۆمەڵاتەتییەکان دروستبووە، بەوەی ئەو جۆرە دارەی ڕوێنراوە بۆ ژینگەی سلێمانی ناگونجێت و ڕەشەبا دەیشکێنێت.

.

لەو بارەوە حسێن حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ناتوانریت بەهیچ جۆرە درەختێک بووترێت ئەو جورە خراپە وڕێگە نەدەین بە ڕواندنی.”

.

بەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوانی هەرێمی لە وەڵامی ڕەخنەکاندا  ڕایگەیاندووە: “ئەوە ئەرکی ئەوانە لەوە تێبگەن لە سروشتی جۆرەکان وبەرگەگرتنیان بۆ ڕەگەزەکانی کەش … و چۆن هەڵپاچینی بۆ دەکەن و وەهەروەها دانانی ڕاگرو بەستنەوەیان.”

.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، “تەواو لەگەڵ ئەو بۆچوونەدایە کە دەبێت لە سلێمانی و بەتایبەتی شەقامی شەست مەتری و ئەو شوێنانەی کە بەردەمیان کراوەیە، بەحوکمی بوونی ڕەشەبای بەهێز جۆرێکی بەهێزو خۆڕاگر بڕوێنرێت وە ک توو.”

.

هەروەها پێیوایە کە دەبێت ڕەخنە لەخۆیان بگیرێت کە بۆچی ئەو جۆرە کە سروشتەکەی دەزانن لەو شوێنە ڕوێنراوە.

.شکانی دارەکانی سلێمانی بووەتە جێگەی ڕەخنەی ژینگەپارێزان شکانی دارەکانی سلێمانی بووەتە جێگەی ڕەخنەی ژینگەپارێزان شکانی دارەکانی سلێمانی بووەتە جێگەی ڕەخنەی ژینگەپارێزان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەشەبایەکی بەهێز ڕووی لە سلێمانی کرد و بەهۆیەوە ژمارەیەکی درەختی سەر شەقامی شەست مەتری سلێمانی شکان، ئەوەش کاردانەوەی لای ژینگەپارێزان دروست کرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل