fbpx
Shadow Shadow

شوێنى مانەوەى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا تەنها 25 مەترە

10:01 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و فریاكه‌وتنى ده‌وام، بڕیاریداوە له‌ژوورێكى بچوكى ته‌نیشت نوسینگه‌كه‌یدا بژى.

.

ئۆرسۆلا فورن دیرلاین، سه‌رۆكى نوێ كۆمسیۆنى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیاریداوه‌ له‌ ژوورێكى بچوكدا بژى به‌ته‌نیشت نوسینگه‌كه‌یه‌وه‌ له‌نهۆمى سیانزه‌هه‌مى باڵه‌خانه‌ى كۆمكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا له ‌به‌لجیكا، کە ڕووبه‌رەکەى 25 مه‌ترى چوارگۆشه‌یە.

.

كارمه‌ندانى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى نوێ كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، ئۆرسۆلا داواى كردووه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى شوققه‌یه‌كى ته‌واوى بۆ دابین بكه‌ن، ژوورێكى بچوكى به‌ته‌نیشت نوسینگه‌گه‌یه‌وه‌ بۆ ئاماده‌ بكه‌ن کە تێدا ده‌مێنیته‌وه‌ و وه‌كو كارئاسانییه‌ك بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانى به‌كاریده‌هێنیت و دەتوانێت به‌زوویى بگاته‌ شوێنى كاره‌كه‌ى.

.

باره‌گاى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌برۆكسلى پایته‌ختى وڵاتى به‌لجیكایه‌، وابڕیاریشه‌ ئۆرسۆلا له‌سه‌ره‌تاى مانگى نۆفه‌مبه‌رى داهاتووه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربێت و موچەى مانگانەى 28 هەزار یۆرۆیە.

.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ، جان كلۆدى سه‌رۆكى پێشووى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ شارى لۆكسه‌مبۆرگ شوققه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌كرێ گرتبوو به‌کرێی مانگانه‌ى نزیكه‌ى چوار هه‌زار دۆلار.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل