fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ناس كورد نه‌خشه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو

شه‌ڕی نێوان هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا و سوریا له‌ ئیدلب گه‌یشتووه‌ته‌ كوێ؟ كامیان له‌پێشڕه‌ویدان؟ 

13:44 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی هەواداری تورکیا لە سوریا، بە پاڵپشتی سوپای تورکیا لە پاش شەڕێکی سەخت، شاری ستراتیژیی سەراقیب-یان کۆنترۆڵکردەوە، کە دەکەوێتە سەر دووڕێیانی رێگه‌ی خێرای M5 و M4. 

.

بەم شێوەیە، جارێکی دیکە رێگەی نێودەوڵەتیی نێوان حەلەب-ی پایتەختی ئابوریی سوریا و دیمەشق-ی پایتەختی ئیداری جارێکی کە بە رووی هاتووچۆی کۆنترۆڵکراوی حکومەتی سوریا داخرایەوە.

شه‌ڕی نێوان هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا و سوریا له‌ ئیدلب گه‌یشتووه‌ته‌ كوێ؟ كامیان له‌پێشڕه‌ویدان؟ 

.

هەریەک لە روسیا و حکومەتی سوریا ئاماژە بەوە دەدەن کە هێزی شەڕکەری سەرەکی لە سەراقیب و دەوروبەری بەرەی نوسرەیە.

.

لە بەرامبەر ئەم پێشڕەوییانەی ئۆپۆزیسیۆن، هێزەکانی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانانی لە باشووری رۆژئاوای مەعەررەت ئەلنوعمان-ەوە بە نیازی کشان بەرەو رێگه‌ی ستراتیژیی M4 و دابڕینی شاری جیسر الشغور لە ئیدلیب لە دوو رۆژی رابردوودا شارۆچکەی کەفرنببیل و نزیکەی 20 گوندی رۆژئاوایان کۆنترۆڵکرد.

.

ئەم پێشڕەوییانەی سوپای ئەسەد و هاوپەیمانەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ناچار دەکات لەبریی جوڵان بەرەو باکوور لە سەراقیبەوە بە نیازی فشار خستنە سەر حەلەب، لەمەولا ناچاری جوڵە بن بەرەو باشوری M4 بۆ بەرگرتن بە پێشڕەوییەکانی سوپای حکومەتی سوریا لەوێوە.

.

ئەوەی لەم دیمەنەی بەرەکانی جەنگەوە ئاشکرایە، سوپای حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی، لە سەروو هەموویانەوە روسیا، نیازیان نییە گوێ بدەن بە هەڕەشەکان و دوا مۆڵەتەکەی ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیاو ئازار و مەینەتییەکانی ملیۆنەها هاووڵاتیی گیرخواردووی ناوچەی ئیدلیب بەم زووانە بەرەو رەوینەوە ناڕوات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل