fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شه‌پۆلێكی به‌فربارین روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات “پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن”

21:48 چوار شه‌ممه‌ 12 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

كه‌شناسێكی عێراقی پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی به‌فربارین به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بێنه‌ خوار پله‌ی سفری سه‌دییه‌وه‌. 

.

 ئەمڕۆ(چوارشەممە، 12ى شوباتی 2020) نائل عەلی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بڵاویکردەوە :”لە ناوەڕاستی ئەمشەوەوە بەفربارین بە شێوەیەکی چڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش به‌فر به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان دەبارێت”.

.

نائل عەلی، ئاماژەی بەوه‌ کرد “پلەکانی گه‌رما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی یەک پلەی سەدی دەبێت و نزمترین پلەش 3- پله‌ی سەدی دەبێت، هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 4 پلەی سەدی دەبێت و نزمترین پلەش سفری سەدی دەبێت، دهۆک بەرزترین پلەی سەدی یەک پلە دەبێت ونزمترین پلەی سەدیش 1- پلەی سه‌دی دەبێت، کەرکوک بەرزترین پلەی سەدی 7 پلە دەبێت و نزمترین پلەی سەدیش یەک پلە دەبێت”.   

  .

ئەو کەشناسە عێراقییە، پێشبینی ئەوەیکرد، پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لەنێوان 19 پلەی سەدی وسفری سەدیدا بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل