Shadow Shadow

شه‌پۆلێكى  گه‌رما ناوچه‌كانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و پله‌كانى گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه

15:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەى نه‌خشه‌ى كه‌شوهه‌وا و ئاماژه‌ كه‌شناسیه‌كان، له‌ئه‌مڕۆ‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما قوڵتر ده‌بنه‌وه‌، له‌ڕووى كاتیشه‌وه‌ بەراوورد بە رابردوو درێژ‌ترین ماوه دەخایەنێت.

 

.

 

سادق عه‌تیه‌ كه‌ پسپۆڕێكى باوه‌ڕپێكراوى كه‌شوهه‌وایه، له هەژمارى خۆى لە له‌فه‌یسبوك بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، كاریگه‌رییه‌كانى به‌رگه‌ هه‌واى گه‌ردوون‌ قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌تى بۆ سه‌ر چینى 850ى ملیبار، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌شوهه‌وا گه‌رم بێت و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ى باشوری عێراقیشدا،  به‌شێوه‌یەکى پچڕ  پچڕ هه‌ور ده‌بینرێت.

 

.

عەتیە ڕونیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌هۆى گۆڕانكارى له‌كه‌شوهه‌وادا پله‌كانى گه‌رمى به‌جیاوازى 3 پله‌ بەراورد بە دوێنێ (شه‌ممه) به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ى لێدێت:(دهۆك 41 پله، مۆسڵ 44 پله، هه‌ولێر 43 پله، سلێمانى 42 پله، كه‌ركوك  ٤٥ پله، دیاله‌ ٤٥ پله، سه‌ڵاحه‌دین  ٤٣ پله، ئه‌نبار ٤٢ پله، به‌غداد ٤٥ پله، بابل ٤٥  پله، كه‌ربه‌لا  ٤٣ پله، واست  ٤٥ پله، دیوانیه‌ ٤٥ پله، نه‌جه‌ف  ٤٤ پله، سه‌ماوه‌ ٤٦ پله، ز‌یقار ٤٦ پله، میسان ٤٧ پله، به‌سڕە‌ ٤٨ پله).

.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئاو و هه‌واى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌باكورى خۆرئاواوه‌ به‌ره‌و خێراییه‌كى مامناوه‌ند سوكتر ده‌بێته‌وه‌ بۆ 20-40 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.

.

ئه‌و كه‌شناسه‌ جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه، له‌ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكى گه‌رما هاوینه‌ى سروشتى سه‌رجه‌م وڵات ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ چه‌ند ڕۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رما له‌زۆربه‌ى ناوچه‌ و شاره‌كاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌.

.

سادق عه‌تیه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه:”به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ستى پێده‌كرێت، پێده‌چێت له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا تا سه‌رووى 50 پله‌ به‌رزبێته‌وه‌، به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌كانى باشور و خۆرهه‌ڵات و هه‌ندێ ناوچه‌ى ڕووبارى فورات و له‌ناوه‌ڕاستى وڵاتدا ده‌گه‌نه‌ 50 پله‌، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانى باكور و خۆرئاواوه‌ پله‌كانى گه‌رمى ده‌گه‌نه‌ سه‌رووى 43 پله‌.

 

.

هاوكات له‌ناوچه‌كانى دورگه‌ى عه‌ره‌بى و باشورى خۆرهه‌ڵاتى عێراق چاوه‌ڕێده‌كرێت شه‌پۆلەکە‌ زیاتر له‌ 10 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌شوهه‌واى گڕە‌ و  گه‌رماوه‌ به‌تایبه‌تى له‌باشور و خۆرهه‌ڵاته‌وه‌.

.

سادق عه‌تیه‌ لەو بڕوایەدایە شه‌پۆلى گه‌رماى ئه‌مساڵ له‌ڕووى كاته‌وه‌ درێژتره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانى ساڵانى تر.

 

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ئاو و هه‌واى عێراق به‌رده‌وام كاریگه‌ره‌ به‌هاتنى وه‌رزى هاوین و له‌ڕووى كه‌شو هه‌واوه‌ 46 ڕۆژى تر كۆتاییه‌كانى وه‌رزى هاوین ده‌ستپێده‌كات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل