Shadow Shadow

شرۆڤەکارێکی سعودی: ئێران لە هەموو ڕوویەکەوە هەرەسی بە عێراق هێناوە

17:45 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

شرۆڤەکارێکی سەربازیی سعودی ڕایگەیاندووە، ئێران، عێراقی لە ڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازیی و کۆمەڵایەتیەوە هەرەس پێهێناوە، ئەوسیاسەتەش  لە سەردەمی نوری مالکییەوە دەستی پێکردوە.

.

محەمەد قابیان، شرۆڤەکاری سەربازیی سعودیی، بە پێگەی”ئیخباریە”ی عێراقی ڕاگەیاندووە: “لە ئێستادا عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی نییە، هەر ئەوەش وایکردووە  کە نەتوانێت سکاڵای لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکات، چونکە بڕیاری سیاسی عێراق لەلایەن ئێرانەوە قۆرخکراوە”.

.

محەمەد قابیان ئاماژەی بەوەشکردوە، قیبلەنمای سیاسی عێراق لە سەردەمی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر، بە شێوەیەکی بەرچاوە ڕووی لە ئێران کردووە.

.

ئەو شرۆڤەکارە سعودییە، جەختی لەوشکردوەتەوە، ئێران لەڕێگەی قاسم سولەیمانیەوە پەرلەمانتارە شیعەکانی عێراق دەستنیشان دەکات و کاریگەری ڕاستەوخۆشی لەسەر دانانی سەرۆک وەزیران هەیە.

.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، ئێران لەڕێگەی چەندلایەنێکی ناو عێراق کە ئەو بە “نۆکەر” وەسفیکردوون، شکستی بە هەموو هەوڵێکی نزیک بوونەوە لەگەڵ سعودییە هێناوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل