fbpx
Shadow Shadow

شایەتحاڵێک چیرۆکی کوشتنی 12 کەس لە خێزان و خزمەکانى لەلایەن گەنجێکەوە لە بەغدا دەگێڕێتەوە

23:01 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، 7ى ئابى 2019، له‌ ڕوداوێكى ده‌گمه‌ندا له‌ شارى به‌غدا، گه‌نجێك 12 كه‌سى نزیكى خۆى كه‌ دوو خوشكێكیشى تێدابوو کوشت و شایه‌تحالێكیش وردەکاری ڕووداوەکە بۆ ناس کورد دەگێڕێتەوە.

 

شایه‌تحاڵێكە ڕوداوه‌كه‌ بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى سه‌بع ئه‌لبۆرى به‌غدا و دەڵێت، “بكوژه‌كه‌ ته‌مه‌نى 34 ساڵه‌ و پێده‌ڵین (حه‌ماده‌ى ئه‌كره‌ع) پێشتر كه‌سێكى بێده‌نگ و كپ و ماتو بوو، كه‌ ده‌تبینى وا دەردەکەوت هه‌ندێ شتى له‌ ناخیدا هه‌ڵگرتووه‌، هیچ پیشه‌یه‌كیشى نه‌ده‌زانى كرێكارى نه‌بێت، كه‌سێكى پابه‌ند به‌ ئاین و نوێژكه‌ر بوو.”

 

شایه‌تحاڵه‌کەی ناس کورد کە لە هەمان گه‌ڕه‌ك نیشته‌جێیه‌ وتیشی، “شەوی ڕابردوو ئه‌كره‌ع له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى دا چووەتە دەرەوە و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ قاوه‌خانه‌یه‌ك دانیشتووە، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه‌، ئه‌مڕۆ كرده‌وه‌كه‌ی ئەنجامداوە، برایه‌كى ئه‌كره‌ع له‌ كه‌رتى سه‌ربازیدا كارده‌كات، كاتێك له‌ ده‌وامه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بینێت براكه‌ى له‌ماڵ خزمه‌ نزیكه‌كه‌یانه‌وه‌ كه‌ دراوسێین، به‌جلى خۆێنایه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و چه‌كێكى بێده‌نگیشى پێیه‌، هه‌وڵده‌دات له‌ڕووداوه‌كه‌ تێبگات و خێرا پۆلیس و هاوڕێكانى له‌ ڕوداوه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى براكه‌ى ده‌ستگیربكه‌ن.”

 

شایه‌تحاڵه‌كه‌ له‌درێژه‌ى گیڕانه‌وه‌ى ڕوداوه‌كه‌دا ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، بكوژه‌كه‌ ده‌رفه‌تى هه‌ڵاتنى له‌به‌رده‌مدا بوو، ڕایكرد و نزیكه‌ى 300 مه‌تر له‌ ماڵه‌كه‌یان دوور كه‌وته‌وه‌ به‌ڵام چه‌ند نارنجۆك و چه‌كێكیشى پێبوو، دواى گه‌یشتنى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و بڵاوبونه‌وه‌یان به‌و ناوه‌دا گه‌مارۆدانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ هه‌وڵیاندا بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك لێى نزیك ببوایه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ته‌قه‌ى لێده‌كرد.

 

“له‌وكاته‌دا كه‌ هێزه‌ ئه‌مینه‌كان گه‌مارۆى گه‌ڕه‌كه‌یان دابوو، كه‌س نه‌یده‌توانى نزیكى بكوژه‌كه‌ بكه‌وێته‌وه‌ جگه‌ له‌ پیاوێک كه‌ خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ بوو به‌ناوى خالد، ئه‌و ده‌یزانى ڕێگه‌نادات كه‌سى تر نزیكى بكه‌وێته‌وه‌ و ده‌ستگیرى بكات به‌ڵام خالد چوو بۆلاى و داواى لێكرد ئۆتۆمبیلێكى بۆ ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بڕوات بۆ بنکەى پۆلیسى ئوور و خۆى ڕاده‌ستبكات.”

 

دواى دوو كاتژمێر له‌مشتومڕى نێوان بكوژه‌كه‌ و خالد به‌و داواكارییه‌ ڕازى ده‌بێت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ئۆتۆمبلێكى بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ن دواتر خالد ده‌یگه‌نێته‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌ڕه‌كى ئوور.

شایه‌تحاڵه‌كه‌ ده‌شلێت ” تا ئێستا هۆكارى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه‌ نازانرێت ”

 

شایه‌تحاڵه‌كه‌ وتیشى ” قوربانیانى ڕوداوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 12 كوژرا و 2 بریندار له‌نێو كوژراوه‌كاندا دوو خوشكى بكوژه‌كه‌ى تێدایه‌ 10 كه‌سى تریش سه‌ر به‌خێزانێكن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ برینداركردنى برایه‌ك و مردنى باوكیشیان به‌هۆى توش بوون به‌شۆكى ڕوداوه‌كه‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل