fbpx
Shadow Shadow

گروپێکى هاوبەشى باشور و رۆژهەڵاتى کوردستان نمایشیان کرد

شانۆگەرییەک لەبارەى ئەنفالەوە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نمایش کراو بانگێشتى تاران و جۆرجیا کراوە

19:13 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هۆرڤان رەفعەت

گروپێکی گەنجانی شانۆکاری شاری سلێمانی بە هاوبەشى گروپێکی شانۆکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارى مەریوان، شانۆگەرییەکیان لەبارەى ئەنفالەوە ئەنجام دا، تاران و جۆرجیا بە نمایشەکە سەرسام بوون و بانگێشتیان کردوون.

,

ماوەی سێ ڕۆژە ژمارەیەک شانۆکاری گەنجی کوردی سلێمانی لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، بۆ بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵی شانۆیی سەرشەقامی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شانۆگەرى “کاتژمێر 9″یان نمایش کرد و پلەیەکی نایابیان بەدەستهێناوە.

,

ئەحمەد محەمەد، شانۆکاری کوردی شاری سلێمانی لەبارەى چالاکییەکەیان بەناس کوردی ڕاگەیاند: “ماوەی چەند مانگێکە ئیمە وەک گروپی گەنجانی شانۆکاری سلێمانی لەگەڵ گروپێکی کوردی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی شانۆییەکی هاوبەش کە توانای گەنجانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببەستێتەوە پێکەوە و بەیەکەوە نمایشێکی هاوبەش ئەنجام بدەین، کە وێنای یەکێک لە کارەساتەکانی گەلەکەمان نیشان بدەین”.

 

 

شانۆگەرییەک لەبارەى ئەنفالەوە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نمایش کراو بانگێشتى تاران و جۆرجیا کراوە

,

ئەو شانۆکارە گەنجە کوردەى باشور ئاماژەی بەوەشدا: “ئێمە وەک گروپەکەی سلێمانی چوار کەسین و دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری گروپەکەی ئێمە ئاسۆ ئەکرەمە، کە ڕاهێنانی پێکردووین، هەروەها گروپەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش 11 کەس بوون و موختاری موحەمەدی سەرپەرشتیار و دەرهێنەری ئەوان بوە و هەردوولامان بە جیا سەرەتا ڕاهێنانمان کردووە و دواتر پێکەوە تەنها 12 کاتژمێر ڕاهێنانمان بەهاوبەشی کردووە و ڕۆژی 24ی ئابی 2019یش، لە پێش هەزاران کەسدا کە لە دەیان وڵاتی جیهانەوە هاتبوون شانۆگەرییەکەمان نمایش ئەنجامدا”.

,

شانۆگەرییەکەى گروپە هاوبەشەکەى باشور و ڕۆژهەڵات، ناوی “کاتژمێر 9” یە و باس لە ئازار و هەستانەوەکانی گەلی کورد دەکات دوای کارەساتی ئەنفال، ناوەکەشى لە چرکەساتێکى ئەنفالەوە وەرگیراوە.

,

لەبارەى کاردانەوەى بینەرانى شانۆگەرییەکە، ئەو هونەرمەندە شانۆکارە باسی لەوەکرد، دوای نمایشکردنەکەمان ئامادەبوان و تەماشاکەران، نمایشەکەی ئەوانى زۆر بەدڵ بوە و تەنانەت لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان زۆر سەرسام بوون و پێیان ڕاگەیاندون کارەکەی ئەوان نایاب بوە و بەدڵنیاییەوە خەڵاتی یەکێک لە باشترین شانۆگەرییەکان وەردەگرن.

 

شانۆگەرییەک لەبارەى ئەنفالەوە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نمایش کراو بانگێشتى تاران و جۆرجیا کراوە

,

“دوای نمایشکردنی شانۆگەرییەکەمان لەلایەن هەریەکە لە فێستیڤاڵی فەجری تاران و فێستیڤاڵی وڵاتی جۆرجیاوە بانگهێشت کراوین بۆ ئەوەی هەمان نمایش ئەنجام بدرێت”، ئەحمەد محەمەدى شانۆکار واى وت.

,

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵیش لە ڕۆژی 23ی ئابەوە تاوەک 28ی ئاب بەردەوام دەبێت، چەندین گروپی شانۆیی لەشارەکانی کوردستان و ئێران و وڵاتانی جیهانەوە بەشداربوون و سەرجەم گروپەکان شانۆگەرى سەرشەقام ئەنجام دەدەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل