Shadow Shadow

شاندێکی یونامی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

14:52 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

بڕیارە سبەی، شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەدات.

.

ئەمرۆ دووشەممە 2ی ئەیلولی 2019، جوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی برایەتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “بڕیارە سبەی سێ‌شەممە 3ی ئەیلول دوو کۆبونەوە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت”.

.

جوان حەسەن وتی: “کۆبونەوەی یەکەم کاتژمێر 10 لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام دەدرێت و کۆبونەوەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنە و دەربارەی بابەتە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە.”

.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن وتیشی: “هەروەها بڕیارە هەر سبەیشاندێکی باڵای یونامی بێتە کەرکووک و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێکەوە کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدات”.

.

جوان حەسەن باسی لەوەکرد، “ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەبێت بەڵام تا ئێستا کاتژمێری کۆبونەوەکە دیارینەکراوە”.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر یۆنامی بەجیا لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا کۆبووەتەوە و پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیان تاوتوێ کردووە.

..

دەربارەی بۆچون و هەڵوێستی کورد لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جوان حەسەن باسی لەوەکرد، “بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی ئێستا بۆ هەڵبژاردن و کەسی دەنگدەر دیاریکراوە مافی نزیکەی 40 هەزار دەنگدەری کورد دەفەوتێت، “ئێمە وتومانە ئەوە قبوڵ ناکەین و دەبێت هەڵبژاردن بەهەمان لیستی ناوەکانی پێشوتری هەڵبژاردنی پێشتر بەڕێوەبچێت.”

 

بڕیارە لە مانگی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا بەهۆی بارودۆخی تایبەتی شارەکەوە و ڕەوشی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنییەوە هێشتا لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو پارێزگایە ڕێک نەکەوتون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل