Shadow Shadow

"بۆ بەدواداچون دەربارەی ڕەوشی هاوڵاتیانی کەمپی مەخمور"

شاندێکی هاوسەرۆکایەتی هەدەپە دێتە هەرێمی کوردستان

14:50 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت

شاندێکی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان هاتونەتە هەرێمی کوردستان داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی هاوڵاتیانی مەخمور دەکەن، بڕیاریشە شاندێک لە هاوسەرۆکانى ئەو حیزبە بێنە هەرێمى کوردستان.

,

ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی ژنانی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکرات گەلان و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی هەدەپە لە باکوری کوردستانەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان، چەند دیدارێکی سیاسیان ئەنجامداوە.

,

شاندەکەى هەدەپە لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، هاوکات ئەمڕۆش لە شاری سلێمانین بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان.

,

لەبارەى ئامانجی سەردانەکە عابد ئیکە، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “شاندەکە هاتون گفتوگۆبکەن لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ژنانی ئەو لایەنانە چونکە شاندەکە خۆشیان شاندێکی ژنانن”.

,

عابد ئیکە ئاماژەی بەوەشکرد: “یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی شاندەکە ئەوەیە کە بەدواداچون بکەن بۆ پرسی ڕیگرییەکانی سەر کەمپی مەخمور، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ ئەوەی ئەو ئابڵوقەیە بشکێنرێت کەماوەی نزیکەی 50 ڕۆژە لەسەر ئەو کەمپەیە”.

,

ئەو بەرپرسەی هەدەپە بۆ ناس کورد ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەفتەی داهاتو ڕۆژی 7ی ئەیلولی 2019، شاندێک لە هاوسەرۆکەکانى هەدەپە دێنە هەرێمی کوردستان و سەردانی بەرپرسانی لایەنە سیاسی و حزبییەکان دەکەن لە هەولێر و سلێمانی، لەسەر هەمان پرسی ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموریش بەدواداچوون دەکەن.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە لەپاش ڕوداوی هێرشەکەی سەر ڕیستورانتی هۆقەباز لەشاری هەولێر و ناساندنی  یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە دانیشتوی کەمپی مەخمور، لەو کاتەوە ڕێگای کەمپەکە داخراوە و ناهێڵدرێت دانیشتوانەکەی هاتوچۆ بکەن.

,

لەو بارەیەشەوە نوێنەری هەدەپە وتی: “کەمپی مەخمور نزیکەی 14 هەزار هاوڵاتی کوردی باکوری کوردستانی تێدایە لە ژن و منداڵ و گەنج و پیر و ماوەی 50 ڕۆژە ڕیگریان لێدەکرێت بێنە دەرەوە لە کەمپەکە، بۆیە لەڕێگای ئەو پەرلەمانتارانەوە داوامان کردووە کە پێکەوە بەرەو ئەو کەمپە بەرێکەوین و فشار بکەین بۆ لابردنی ئابڵوقە و ڕیگرییەکان”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل