fbpx
Shadow Shadow

شاندێکی تورکیا لە سەر دۆسیەی ئاو گەیشتە بەغدا

16:35 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

شاندێکی باڵای تورکیا بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی ئاو لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە سەردانی عێراقیان کرد و  لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار کۆدەبنەوە.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە 31ی تەمموزی 2019، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندەکەی تورکیاوە بڵاوکردەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جەمال عادلی وەزیری سەرەچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، شاندەکەی تورکیا، هونەریین و لە لایەن فەیسەل ئۆغلۆ، ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆکی کۆماری ئەو وڵاتەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

.

عادلی، لە ڕاگەیاندراوەکەدا،ئاماژەی بەوەکردووە، هەردووڵا بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئاوییەکانی نێوان هەردوو وڵات، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدەدەن.

.

سەردانی ئەم شاندەی تورکیا لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی گرتنەوەی ئاوی دیجلە لە لایەن تورکیاوم قەیرانی کەمی ئاو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق درووستبوو.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل