Shadow Shadow

شاندێکى حکومەتى عێراق گەیشتە هەولێر

18:33 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

شاندێکى باڵاى حکومەتى عێراق بە سەرۆکایەتى وەزیرى ناوخۆ گەیشتە هەولێر، بڕیارە لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەبارەى چەند پرسێک و کێشە هەڵپەسێرداوەکانى نێوان هەردوو وەزارەت گفتوگۆ بکەن.

,

یاسین ئەلیاسرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق سەرۆکایەتى شاندەکەى عێراق دەکات، هەروەها بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم کۆببنەوە.

,

ئەو بوارانەى کە ئەو شاندە سبەى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم گفتوگۆى لەبارەوە دەکەن، بریتین لە بوارەکانى ئەمنى، هاتوچۆ، پاسپۆرت و کارتى نیشتیمانى.

,

پێشتر شاندى باڵاى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتى مەسرور بارزانى سەردانى بەغدادیان کرد، دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکوەزیرانى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، کۆبوونەوەى دیکە لەنێوان بەغداد و هەرێم بەڕێوەدەچێت و لیژنە هونەرییەکان هەوڵى چارەسەرى کێشەکانى ،ێوان هەردوولا دەدەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل