fbpx
Shadow Shadow

لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێى بودجە دەکەن

شاندێکى باڵاى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

22:53 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتى دۆسیەى بودجە تاوتوێ دەکەن.

.

پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغدا هەرچەندە ئاماژە بەوە دەکات کە کات و ساتى سەردانى شاندە باڵاکەى هەرێم بۆ بەغدا دیاری نەکراوە، بەڵام جەختى لەسەر ئەوە کردەوە “هەرێمی کوردستان بودجەی خەمڵێنراوی خۆی ڕەوانەی حکومەتی فیدراڵی کردووە”.

.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسییەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەتی لەگەڵ هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون کە زۆرینەی حکومەت و پەرلەمانی عێراق پێکدەهێنن”.

.

ئاماژەى بەوە کرد، ئەگەر ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت، نوێنەرانی ئەو دوو فراکسیۆنە لە پەرلەمانی عێراق ڕێگری لە تێپەڕاندنی  پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیدا ناکەن.

.

ئەحمەد حاجى رەشید جەختى کردەوە ” لە ئێستادا بە بڕی 46 ملیار دۆلار بودجەی عێراق کۆرتی هێناوە ، ئەگەریشی هەیە بە هۆی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندانەکانەوە کورتهێنانەکە لە بوجەدا زیاتر بەرزبێتەوە”.

.

روونیشیکردەوە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کورتهێنان پەیوەندی بەزیاد کردنی پشکی هەرێمەوە نییە.

.

بەپێویستیزانى، نوێنەرانى کورد لە پەرلەمانى عێراق هەوڵ بۆ ئەوە بدەن هەر ڕێککەوتنێک کە لەنێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت لەچوارچێوەی بودجە جێبکرێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل