fbpx
Shadow Shadow

شاندێکى باڵاى عێراق سەردانى هەرێم دەکات

09:16 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس كورد- شەهرام عەزیز

 

ئەمڕۆ 17ى ئەیلولى 2019 شاندێکى باڵاى عێراق بەسەرۆکایەتى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانى هەرێم و بەغدا.

.

فارس عیسا نوێنەرى حکومەتى هەرێم لەبەغدا بە ناس کورد-ى راگەیاند، “شاندەکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە سەرۆکایەتى دەکرێت و ئەمڕۆ دێنە هەولێر و ماوەى سێ رۆژ دەمێننەوە”.

.

وتیشى “شاندەکە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى هەرێم و حکومەت کۆدەبنەوە”.

.

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، یەکێک لە ئامانجەکانى سەردانەکە تاوتوێکردنى پرسی کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و دانوستانەکانى نێوان هەردولایە بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

.

ماوەى چەند مانگێکە حکومەتى هەرێم و بەغدا سەرقاڵى گفتوگۆن بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان لەناویاندا نەوت و بودجە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بە ئەنجام.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل