Shadow Shadow

ڕووبەڕوبوونەوەی پەکەکە تەوەری سەرەکییان بووە

شاندی ئێران و تورکیا لەسەر دۆسیەی ئەمنیی سنوورە هاوبەشەکانیان کۆبوونەتەوە

08:58 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، شاندی هاوبەشی تورکیا و ئێران لە پارێزگای ئیغدری تورکیا لە سەر دۆسیەی ئەمنیی سنوورە هاوبەشەکانیان کۆبوونەتەوە و ڕووبەروبوونەوەی پەکەکە تەوەری سەرەکییان بووە.

.

کۆبوونەوەکە، لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی پێشوەختی نێوان هەردوو وڵات کە لە ساڵی 1937 ئەنجامدراوە بەڕێوەچووە، کە تایبەتە بە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوانیان.

.

ئەنوەر ئونلو پارێزگاری ئیغدر ڕایگەیاندووە، بەرەوپێشچوونی جددیی هەیە لەبارەی ئاسایشی سنوورەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەردوو وڵاتەوە.

.

بەپێی زانیاریی میدیا تورکیەکان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی رێوشوێنی ئەمنی بەرامبەر گەریلاکانی پەکەکە، کێشەکانی بازرگانی لەسەر سنوورەکان باسکراوە.

.

هاوکات لیوا شێرزاد حاجیزادە کۆمیسیاری ئاسایشی سنووری ئێران رایگه‌یاندووە: ”بڕیاری پاراستنی هاوبەشی سنوورەکانی هەردوو وڵات کراوەتە پرۆتۆکۆڵ وکار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە و قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران و ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت.”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل