fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوایەک لە یەکێتی دەکات بۆ “دەربازکردنی سلێمانی” لە پەراوێزخستن

13:58 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

شاناز ئیبراهم ئەحمەد پەیامێکی “بە بۆنەی سەرکەوتن و کۆتایهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتییەوە” بڵاوکردەوە و داوای “زیندوکردنەوەى ڕێککەوتنى دەباشانی نێوان نەوشیروان مستەفا و مام جەلال” دەکات.

.

ئەمڕۆ هەینی، 27ی کانونی یەکەمی 2019،  شاناز ئیبراهم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی لە پەیامێکدا دەڵێت، “بەر لە هەرشتێک هیوادارم کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ ببێتە مایەی سەر لەنوێ داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە سیاسەتی گشتی یەکێتییدا لە کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، بەتایبەت ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی مێژوویی دەباشان کە مام جەلال و کاک نەوشیروان بە مەبەستی گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و دەربازکردنی کوردستان لەچەق بەستوویی و سلێمانی لە پەراوێزخستن ئیمزایان کرد.”
.
دەشڵێت، “من لە ڕابردوودا لەپێناو بەستنی کۆنگرەیەکی دور لە تەوافوق و بەئامانجی نوێبوونەوەی یەکێتیەکەی مام، ئەوەی لە توانامدابوو کردم و هیوام وایە درێغیم نەکرد بێت، خۆشحاڵم لە کۆنگرەشدا بەهەمان ڕاوبۆچوونی ڕابردوو بەبێ (تەوافوق و تەنازول و لیست) چوومە بەردەم دادگای ویژدانی یەکێتییەکان و بە سەربەرزییەوە پاداشتی کارەکانی ڕابردووم پێدرایەوە و متمانەی بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم پێبەخشرا ، بەڵێن بێت پارێزگاری لەو متمانەیە بکەم و بێ هیواتان نەکەم”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل