fbpx
Shadow Shadow

میترۆ داوا دەکات ڕاى گشتى لە ڕاستى ڕوداوەکە ئاگادار بێت

شاسوار عەبدولواحید گومانی لە ڕاگەیەندراوەکانى پۆلیس و ئاسایشى سلێمانى هەیە

10:12 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەى ڕوداوەکەى شەوى ڕابردووى پێشکەشکارەکەى ئێن ئاڕ تى و هاوسەر و منداڵەکەى دەڵێت، “ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە، لە ئێستادا ئەوپەڕی بێڕێزییە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەرامبەر بەو خوێنەی کە بە ناحەق ڕژاوە”، سەنتەری میترۆش داوای لێکۆڵینەوی ورد و شەفاف دەکات.

,

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نەوێ لەسەر دۆسییەی کوژرانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەکەی ڕایگەیاندووە: “ئەوەی ڕویداوە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لێی بەرپرسن تا ئەو ساتەی جیهەتی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات دوو لە دەستی حیزب و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی”.

,

سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە: “تا ئێستا چاوەڕوان بوین و بەردەوام ماوەی چەند کاتژمێرێکە خەریکی بەدواداچوونین بۆ ئەم بابەتە، بەڵام ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویانکردووەتەوە، لە ئێستادا ئەوپەڕی بێڕێزییە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەرامبەر بەو خوێنەی کە بە ناحەق ڕژاوە و هەموو ئەم بڵاوکردنەوانەی دەزگا ئەمنییەکان هێندەی تر گومان دروست دەکەن و وامان لێ دەکەن بە گومانی زیاترەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین”.

,

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشى وت: “هێشتا زو بوە بۆ دەزگا ئەمنییەکان و بۆ ئەو ڕونکردنەوە شپرزانە، بەبێ ئەوەی تەحقیق تەواو بوبێت و تەنانەت بەبێ ئەوەی شیکاری بۆ تەرمەکان کرابێت و کۆمەڵێک گومانی زۆرمان کۆکردووەتەوە، تایبەت بەو کەیسەش کەناڵی ئێن ئاڕ تی و تیمی پارێزەرانمان و دۆستان و خۆشەویستان خەریکی لێکۆڵینەوەی جیاوازترن لە لێکۆڵینەوەکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانى”.

,

لەلایەکى ترەوە سەنتەری میترۆ لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت: “ئەو تاوانە نابێت تێپەڕێت و دەبێت هەموان وا هەست بکەن بەرامبەر ئەوان کراوە، بە تایبەتیش لایەنە ئەمنییەکان و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە فیشەکەکان زۆر لە نزیکەوە تەقێندراون و ئەو دەمانچەیەش کە تەقەی پێکراوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی ئامانج بابانیدا دۆزراوەتەوە”.

,

سەنتەری میترۆ داواشی کردووە: “داوامان لە پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی کردووە لێکۆڵێنەوەی جدی بکەن و پاش لێکۆلێنەوە هەرچی راستییە بیدەن بە رای گشتی”.

,

شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له‌ تێرمیناڵی شاره‌زور ئامانج بابانی، پێشکه‌شکاری که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشکه‌شکاری که‌ناڵی کوردسات و منداڵه‌که‌یان بەناوی هامۆ، بە کوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل