Shadow Shadow

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەستگیرکرا

14:21 پێنج شه‌ممه‌ 16 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ چووە دادگاى سلێمانى و دەستگیرکرا.

.

بەپێی نوسراوێکى دادگای لێکۆڵینەوەى سلێمانی، لە ڕۆژی 14ی ئایاری 2019ەوە لە لایەن ئاسایشى گشتییەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەرچووە.

.

بۆیە ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە لاپەڕەی تایبەتى خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: “ئێستا خۆم دەڕۆم بۆ بەردەم دادگا، وەک چۆن پێشتر چوینەتە بەردەم دادگا و سڵمان نەکردووەتەوە”.

.

پاش چوونى بۆ دادگا بڕیارى دەستگیرکردن بۆ سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەرکرا و دەستگیرکرا، میدیاکانى نەوەى نوێ دەڵێن، “شاسوار عەبدولواحید لەلایەن ئاسایشەوە بۆ شوێنێکى نادیار براوە”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل