fbpx
Shadow Shadow

شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازادکرا

15:52 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

 

پاش بانگکردنی بۆ بنکەی پۆلیسی سەیوان و چوونی بۆ بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازادکرا، لەبارەی بانگکردنەکەشى پۆلیسی سلێمانی و پارێزەری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، قسەی جیاواز دەکەن.

.

ئەمڕۆ  (سێشەممە، 10ى ئەیلوولى 2019)،  شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگهێشتی بنکەی پۆلیسی سەیوان کرا و چووە بەردەم دادوەر، پاش وەرگرتنی وتەکانی لەلایەن دادوەرەوە بە کەفالەت ئازاد کرا.

.

پارێزەری شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سکاڵاکە لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی تۆمارکراوە، لەسەر ئەوەی کە شاسوار عەبدولواحید لە یەکێک لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسیەکانیدا دەستەواژەی (ئەمنی عامەی) بەکارهێنا بوو.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”شاسوار عەبدولواحید لەسەر هەبوونی سکاڵا لەسەری لەبارەی پشکەکانی پڕۆژەی چاڤیلاندەوە بانگهێشتکراوە و جگە لەو سکاڵایەشی کە لەسەری بانگهێشتکراوە، 14 سکاڵای دیکەی هەر لەو بارەیەوە لەسەرە”.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل