fbpx
Shadow Shadow

شاسوار عەبدولواحید بۆ پەرلەمانتارانى نەوەى نوێ: پەرلەمان و دامەزراوەکانیان لێ بکەن بە “قوزەڵقورت”

20:57 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکیدا بۆ پەرلەمانتارانى نەوەى نوێ دەڵێت، بەو جۆرەى بە گونجاوى دەزانن مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم بکەن تەنانەت ئەگەر بە “پێڵاو تێگرتن”یش بێت.

,

لە فەیسبوکى خۆى لە نوسینێکدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاندووە: “داوا لە پەرلەمانتارانی ئەزیزی نەوەی نوێ دەکەم، کە بەپێی (نوقتە نیزام)، یاخود بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و ڕێکارە یاساییەکان مامەڵە نەکەن لەگەل سەرۆکایەتیی پەرلەمان و تەنانەت سەرۆکایەتیی حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم و هیچ بەرپرسێکی ئەم وڵاتە”.

,

لە بەشێکى ترى نوسینەکەیدا بە پەرلەمانتارانى نەوەى نوێ دەڵێت: “کام ڕێگایەی بە گونجاو دەزانن بیگرنەبەر، تەنانەت گەر بگاتە پێڵاو تێگرتنیش، ئەوەی کە بە دڵتانە بۆ دیفاعکردن لە خەڵک، بیکەن”.

,

“یەکێتی و پارتی لە بنی پێیان تا نوکی سەریان کاری نایاسایی و بێ رێزی و زوڵمکردنە لە خەڵک، بۆیە ئێوە ناکرێت بێدەسەڵاتانە دابنیشن و چاوەڕێی رێکاری یاسایی و ڕۆتینی ئەوان بن”، شاسوار عەبدولواحید واى نوسیوە.

,

دەشڵێت: “خەڵک ئێوەی ناردۆتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دیفاع لە خەڵک بکەن، جا پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دەنگەی خەڵک بگەیەنن، چی پێویستە لەمەودوا بیکەن”.

,

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئاماژەى بەوەشکردووە: “مرۆڤ یەکجار دەمرێت، پەرلەمان و دامەزراوەکانیان لێ بکەنە قوزەڵقورت، یان لەمەولا دەبێت باسی کێشەی خەڵک و بابەتە گرنگەکانی خەڵک بکەن، یان ئەو دیوەخانەیە بە داخستن بدەن، دەست و دەمتان لە کەس مەپارێزن و ببنە دەنگی خەلک، ئەوان چی دەکەن بەرامبەر بە خەلک، ئێوەش وەک ئەوان بکەن”.

,

لەکۆتایی نوسینەکەشیدا ئاماژەى بەوەشکردووە: “ڕێزیان لە خەلک و ئێوە گرت، ئەوا رێزیان لێ بگرن، بێرێز بوون، بێ رێز بن (العين بالعين والسن بالسن والبادي اظلم)”.

,

ئەو وتانەى سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ پاش ئەوە دێت، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان داوا دەکات قسە بکات و سەرۆکى پەرلەمان رێگری لێدەکات، بەهۆیەوە پشێوى لەنێو پەرلەمان دروستبو، سەرۆکى پەرلەمانیش بڕیاریدا بە سڕینەوەى وتەکانى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەنێو پرۆتۆکۆڵى پەرلەمانى کوردستان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل