fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شاسوار عه‌بدولواحید هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم .. بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ین

20:39 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، هۆشداری به‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن به‌زوترین كات بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن”.

.

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند “تەحەدای سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی ئیداریی هەرێم دەکەم، ئەگەر ڕاست دەکەن و بابەتی غاز پارەخواردنێکی تر نییە بۆ کۆمپانیاکانیان، ئەوە ئێمە سبەی پێنجشەممە کۆمپانیایەکیان بۆ دەهێنین و هەر لە سبەینێوە غاز بۆ هەولێر و تەواوی شارەکانی هەرێم بە 7000 دینار دابین دەکەین، بە مەرجێک ڕێگرییان لێنەکەن”.

.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هه‌رێمی كوردستان گازی هه‌یه‌ و خاكی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و كێشه‌كه‌ له‌وه‌دا نییه‌ و به‌وته‌ی ئه‌و “مەسەلەکە دزیی و بەرژەوەندیی تەسکە”.

.

هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات”ئەگەر ئەم مەهزەلە و دزیی و قەیران دروستکردنانە بۆ خەڵک ڕانەگرن، ئەوە ناچار دەبن بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەڕبڕینی ناڕەزایی بکەن”.

.

رونیشیده‌كاته‌وه‌ “خەڵک چیتر تەحەمولی ئەم بێباکییەتان ناکات، چیتر هاونیشتیمانییان ناتوانن بەم شێوەیە لەم وڵاتەدا بژین بەم هەموو داهاتەوە، بەڵام هێندەی داهاتەکەی قەیرانمان هەیە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل