fbpx
Shadow Shadow

شاسوار عه‌بدولواحید: سبه‌ینێ رۆژی جیاكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕه‌وشته‌كانه‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ “بێڕه‌وشته‌كان”

18:51 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، هه‌ر حزب و فراكسیۆنێك ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ی چاكسازی بدات حزب نییه‌ و نوسینگه‌ و دوكانی پاره‌ په‌یداكردنه‌ بۆ گیرفانی خۆی.

.

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “سبەینێ رۆژی جیاکردنەوەی پەرلەمانتارە بەڕەوشت و خاوەن هەڵوێستەکانە لە پەرلەمانتاری بێڕەوشت و بێهەڵوێست و مشەخۆر”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئەو پەرلەمانتارەی دەنگ دەدات بە یاسایەک کە موچەی خۆی و وەزیر و پلە باڵاکانی تر 40 هێندەی موچەی کەمئەندام و فەرمانبەرانیترە، ئەوە مرۆڤێکی خۆپەرست، بەرژەوەندیخواز و مشەخۆرە و تەنها  لە غەمی گیرفانی خۆیدایە.

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ “هەر حیزب و فراکسیۆنێک لە پەرلەمانتارەکانی قبوڵ بکات دەنگ بە پرۆژە یاسای لەم شێوەیە بدەن، ئەوە بێگومان ئەوانە حیزب نین، بەڵکو نوسینگە و دوکانی پارەپەیداکردنن بۆ گیرفانی خۆیان”.

.

شاسوار عه‌بدولواحید رونیكرده‌وه‌ “لە هەرێم موچەی ئێستای پلە باڵایەک هەشت ملیۆن دینارە و نزمترین موچەش 150 بۆ 200 هەزار دینارە (واتە موچەی وەزیر و پەرلەمانتار 40 ئەوەندەی موچەی کەمئەندام و فەرمانبەرێکی ئاساییە)”.

.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌وه‌ له‌لای جوڵانەوەی نەوەی نوێ و فراکسیۆنەکەی مایەی قبوڵ نییە و ده‌ڵێت “ئەمە یاسای چاکسازیی نییە کە بە هیچ شێوەیەک دەستی نەبردووە بۆ موچەی پلەباڵاکان و هەروەها باسی داهاتی نەوت و زۆر بابەتی تر ناکات، بەڵکو ئەمە لای ئێمە پێیدەڵێین یاسای خراپسازیی”.

.

به‌پێویستیشیده‌زانێت  موچەی پلە باڵاکان بکرێنە نیوە و بە هیچ شێوەیەکیش کەسیان تا تەمەنی 60 ساڵی خانەنشینی نەیانگرێتەوە (بە هیج بڕە پارەیەک).

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل