fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شازادەى سعودیە مۆبایلی خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆنی هاک کردووە

10:30 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هەردوو ڕۆژنامەى گاردیانی بەریتانی و فاینانشیاڵ تایمزی ئەمریکی ئاشکرایانکرد کە محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینی سعودیە موبایلەکەى جێف بیزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن و ڕۆژنامەى واشنتن پۆستی ئەمریکی هاککردووە لەڕێگەى ناردنی نامەیەکی تایبەت لە واتسئەپەوە.

.

هەردوو ڕۆژنامەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە دەڵێن، “ئەو نامەیەی کە محەمەد بن سەلمان ناردوویەتی بۆ جێف بیزۆس فایلێکی “پیس و ڤایرۆساوی” لەخۆگرتووە و موبایلە تایبەتەکەى جێفی هاککردووە.”

.

ناردنی ئەو فایلە  دوای چەند هەفتەیەک لە یەکتربینینی هەردوولا ڕوویداوە لە ئێوارەخوانێک لە لۆس ئەنجلوس و ژمارەیان گۆڕیوەتەوە، لە سەردانەکەدا بن سەلمان چەند گەورە بەرپرسێکی ئەمریکیشی بینیوە و هەوڵی داوە وەبەرهێنان بۆ سعودیە ڕابکێشێت.

.

لێکۆڵینەوەى کۆتایی دەڵێت کە “ئەگەری زۆرە” هاککردنی مۆبایلەکە لە ڕێگەى فایلێکی ڤیدیۆییەوە بوو بێت کە بن سەلمان ناردوویەتی بۆ بیزۆس.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بن سەلمان ڕۆژی 1ی ئایاری 2018 نامەکەى ناردووە بۆ بیزۆس، واتە پێنج مانگ پێش کوژرانی جەمال خاشقچی لە باڵیۆزخانەى سعودیە لە ئەستەنبوڵ، لەدوای کوشتنی ناوبراویش پەیوەندییەکانی بن سەلمان و بیزۆس سارد بووەتەوە.

.

جەمال خاشقچی هاوڕێیەکی نزیکی جێف بیزۆس بووە و بە بەردەوامی لە ڕۆژنامەى واشنتن پۆستدا ستونی و بابەتى هەبووە و بەرهەڵستکاری حکومەتى سعودیە بوو.

.

لەدوای بڵاوبوونەوەى بابەتەکەش، باڵێۆزخانەى سعودیە هەموو ئەو تۆمەتانەى بە “بێنرخ و بێبنەما” ناوبرد و ڕەتیکردەوە.

.

هاوکات بەرپرسێکی سعودیەش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە فاینانشیاڵ تایمزی وتووە کە “سعودیە ئەو جۆرە تاوانانە ناکات.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل