fbpx
Shadow Shadow

هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەرى شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات

شازادەى جێنشینى سعودیە هۆشداریدەدات لە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ “ئاستێکى خەیاڵى”

09:04 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

شازادەى جێنشینى سعودیە هۆشداریدا لەوەى نرخى نەوت بۆ “ئاستێکى خەیاڵى” بەرزدەبێتەوە، ئەگەر جیهان هاوکارییان نەکات بۆ وەڵامدانەوەى ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە کە ڕێگەچارەى سیاسی بە گونجاوتر دەزانێک وەک لە ڕێگەچارەى سەربازى.

.

محەمەد سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى سی بی ئێسى ئەمریکى ئاماژەى بەوەدا، ئەگەر جیهان هەڵوێستێکى بەهێز بۆ وەڵامدانەوەى ئێران نەگرێتەبەر، دۆخەکە گرژتر دەبێت.

.

وتیشى “هاوڕام لەگەڵ وتەکانى مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبارەى ئەوەى هێرشەکانى 14ى ئەیلول لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون”.

.

لەگەڵ ئەوەشدا محەمەد سەلمان هیواى خواست ڕێگەچارەى سەربازى پێویست نەبێت بۆ چارەسەرکردنى بارودۆخەکە و ڕێگەچارەى سەربازى بگیرێتەبەر “لەبەرئەوەى جەنگى نێوان سعودیە و ئێران داڕوخانى ئابورى جیهانى لێدەکەوێتەوە”.

.

باسى لەوەشکرد، پێویستە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکى ئێران کۆبێتەوە بۆ داڕشتنى ڕێککەوتنێکى نوێى پەیوەست بە بەرنامەى ئەتۆمى و هەژموونى تاران لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

.

ڕۆژى 14ى ئەیلولى 2019 چەند هێرشێک کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە و بەهۆیەوە ئاستى خستنەڕووى نەوت لەجیهان کەمیکرد و نرخى نەوت بەڕێژەیەکى زۆر بەرزبووەوە.

.

لەسەر هێرشەکان، سعودیە و ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپا، پەنجەى تۆمەتیان ئاڕاستەى ئێران کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل