fbpx
Shadow Shadow

"لە هەندێک شوێنی عێراق گەیشتووەتە 46 پلەى سەدی"

شارەزایەک باس لە هۆکاری بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەکات سەرباری کۆتاییهاتنی چلەى هاوین

10:42 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

هەرچەندە ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئەیلولی 2019 پلەکانى گەرما چەند پلەیەک دابەزیوون بەڵام هێشتا لە ئاستێکی بەرزدا ماونەتەوە و شارەزایەکی کەشناسی عێراقیش هۆکارەکەى بۆ بەردەوامی بونی بەرزە پاڵەپەستۆ گەرمەکان دەگەڕێنێتەوە لە ئاسمانی عێراقدا.

.

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێم، ئاسمانی پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما دادەبەزن، بەرزترین پلەى گەرما لە هەولێر و سلێمانی 36، دهۆک 34 و کەرکوکیش 37 پلەی سەدی دەبێت.

.

واسق سەلامی، شارەزای کەشناسی عێراقی دەڵێت، “بەهۆی بەرزی پاڵەپەستۆوە زۆربەى ناوچەکانى عێراق گەرم دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەى گەرما 32 دەبێت و لە بەسرەش 46، پارێزگاکانى ناوەڕاستیش لە دەوروبەری 40-42 دەمێننەوە.”

.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڕاستەی بایەکان بەرەوە باکوری ڕۆژئاوادەبێت بە خێراییەکی لەسەرخۆ و مامناوەند، هەندێ جاریش لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای میسان و واسیت، هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ بەردەوامبوونی کەشوهەوای گەرم لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلولدا.

.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی کە عێراق لە ئێستادا کەوتووەتە چوارچێوەی زۆنی پاڵەپەستۆی بەرزەوە بۆیە پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بەرزن، چونکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە پاڵەپەستۆیە ئەوەیە کە زۆر بەهێزە و لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا بوونی هەیە بە تاییەتی لە وەرزی هاویندا، بەهۆی ئەوەی  عێراق کەوتووەتە  ناوچەیەکی نزمەوە چواردەوری بە شاخ و بانەکان گیراوە، هەوای گەرم لە ئاسمانەکانیدا کۆدەبێتەوە و هەتا زیاتر بەرەو  باشور بڕۆین زیاتر  کاریگەری پاڵەپەستۆی گەرمی ناوچەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی لەسەر دەبێت.

.

دەشڵێت، لەبەر ئەو هۆکارانە بەئاسانی کەشوهەوای عێراق فێنک نابێت بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەیەک دوای کۆتایی مانگی ئەیلول، کەشوهەوای عێراق گوڕانکاری بەسەردا بێت و زیاتر فێنک بێت بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوای ساردەوە لە ناوچەکانی سوریا و تورکیاوە کە ئەوەش  وادەکات پاڵ بەو پاڵەپەستۆ نزمە گەرمانەوە بنێت کە ئێستا لە ئاسمانی عێراقدا هەن و وادەکات کەشی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا بێت و لە کەشێکی گەرم و شکەوە بگوڕدڕێت بۆ کەشێکی سارد و شێدار.

.

بۆیە لە عێراقدا وەرزی پایز لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم  دەستپێدەکات و تایبەتمەندییەکانی ئەو وەرزەش قۆناغ بە قۆناغ  دەردەکەوێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل