Shadow Shadow

شارەزایەکی کەشناسی: ئەگەری هەیە ناوەڕاستی ئەم مانگە باران ببارێت

22:07 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایەكی كەشناسی عێراقی، ئەگەری هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا باران ببارێت بە مەرجێک ئەگەر نزمە بای باكوری ڕۆژئاواو ئاڕاستەکەی بگۆرێت بۆ باشوری ڕۆژهەڵات.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عێراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  فەیسبوك سەبارەت بە ئەگەری باران بارین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئاماژەی بەوەكردووە، “نەخشەی مانگە دەستكردەكان ئەوە دەردەخەن باران ببارێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخەكە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.”

.

ڕاشیگەیاندووە، بارانبارین پشت بە ئاستی شێ دەبەستێت، بۆیە ئەگەر نزمە بای باكوری ڕۆژئاوا ئاڕاستەی هەڵکردنی بگۆڕێت بۆ بای باشووری ڕۆژهەڵات، ئەوە دەبێتە هۆی هەڵكشانی هەوا و بەهۆیەوە ڕێژەی شیێ لە هەوادا زیاد دەکات و دەبێتە هۆکاری دروستبوونی پەڵە هەورێکی زۆر لە ئاسماندا، هەروەها پلە گەرمی چینەکانی هەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

جەختی لەوەشکردوە، لەكاتی ڕوودانی ئەو حاڵەتەدا، بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق ڕوودەدات.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشبینییەکانی کەشناسی لە عێراقدا ئاماژەیان بەوە كردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی  گەرمای بەتین ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەگرێتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل