Shadow Shadow

"هاوسەنگی پێکهاتەی سوپای عێراق دەگۆڕێت"

شارەزایەکی دەستوور: تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى به‌سوپاى عێراق پێچەوانی دەستوورە

20:41 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

شارەزایەکی ده‌ستورى عێراق ده‌ڵیت، تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شەعبی به‌سوپاى عێراق هاوسه‌نگى هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندى شیعه‌ لاسه‌نگ ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ش به‌نا ده‌ستورى وه‌سفده‌كات.

.

حاكم شێخ له‌تیف شارەزا لە دەستوری عێراق،له‌نوسینێكدا لە هەژمارەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، لەگەڵ ئەوەی بڕیاری تێکەڵکردنی حەشد بە سوپای عێراق هاوسەنگی پێکهاتەی سوپاکە تێکدەدات پێچەوانەی دەستوریشە.

.

شێخ له‌تیف ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی حەشدی شەعبی زۆرینەی ھەر زۆری کە زیاترە لە ٪90 لە پێکھاتەی شیعەیە، کردنیان بە بەشێک لە سوپا پێشێلی زەقی ئەو مادەیەی دەستورە کە مەرجی داناوە بەوەی پێویستە سوپای عێراق پێک بێت لە ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراق بەشێوەیەکی هاوسەنگ.

.

ئەو شارەزایەی دەستوور لە شیکردنەوەی ماددە دەستووریەکەدا دەڵێت: “دەبێت ھەر پێکھاتەیەک بەگوێرەی ڕێژەی خۆی لە چاو ڕێژەی دانیشتوانی عێراق ڕێژەی لە سوپا هەبێت، کردنی حەشد بە بەشێک لە سوپای عێراق تای تەرازوەکەی بەتەواوەتی لاسەنگ دەکات بۆ قازانجی پێکھاتەیەکی دیاری کراو .”

.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە “حەشدى شه‌عبى بۆ بارێکی نائاسایی دروستکراوە کە بریتی بووە لە ڕوبەڕووبونەوەی داعش لەکاتی خۆیدا ،ئێستا کە ئەو بارە نائاساییە نەماوە پێویستی مانەوەی ئەو ھێزە نائاساییەش نەماوە.”

.

لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە‌ نوێنه‌رانى كورد و سوننه‌ کردووە، داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌ بكه‌ن، چونكه‌ به‌وته‌ى ئه‌و ئه‌مریكاش پشتیوانى ئه‌و داواکارییەیان ده‌كات.

.

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 1ی تەمموزی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڕیارێكى ده‌ركرد و تێێدا داواى تێكه‌ڵكردن و ڕێكخستنى حه‌شدى شه‌عبى له‌نێو سوپاى عێراقدا كرد، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى جیاوازى به‌دواى خۆیدا هێنا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل