fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەوادەى دیاریکراودا حکومەت پێکنەهێنێت چى ڕوودەدات؟

شارەزایەکى یاسایى هۆشداریى کەوتنى عەلاوى دەدات

17:12 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

تارق حەرب شارەزای یاسایى عێراقى هۆشدارى دەداتە محەمەد تۆفیق عەلاوى سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو و داواى لێدەکات پەلە بکات لەپێکهێنانى حکومەتى نوێ.

.

حەرب لە نامەیەکدا بۆ محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاماژەى بەوەداوە، ئەگەر ماوەى 30 بۆ پێکهێنانى وەزارەتەکان کۆتایى هات ئەوا ناتوانرێت ماوەکە درێژ بکرێتەوە و هەروەها ناشتوانرێت دوبارە راسپێردرێتەوە بۆ پێکهێنانى حکومەت.

.

رونیشیکردووەتەوە، ئەو ماوەیە جیاوازە لە ماوەکانى تر و ماوەى رێکخستنە و ماوەى کەوتن نییە، وەک ماوەى پاڵاوتنى گورەترین کوتلە و ماوەى راسپاردنى سەرۆک کۆمار کە دەتوانرێت بۆ ماوەى 15 رۆژى تر درێژ بکرێنەوە.

.

تارق حەرب دەڵێت، ئەو 30 رۆژەى دراوە بە سەرۆکوەزیران ماوەى کەوتنە و درێژ ناکرێتەوە، دەستور چارەسەرى بۆ ئەوەش داناوە ئەگەر لەو ماوەیەدا حکومەت پێکنەهات ئەوا پێویستە سەرۆک کۆمار لەبرى ئەو پاڵێوراوەى نەیتوانى لەو ماوەیەدا حکومەت پێکبهێنێت پاڵێوراوێکى نوێ راسپێرێت.

.

ڕۆژى یەک ئەم مانگە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاسپارد و بەپێی دەستور 30 رۆژى لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانى حکومەت و لە ئێستادا 23 ڕۆژى لەبەردەمدا ماوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل