fbpx
Shadow Shadow

شارێکی ئەمریکی فرۆشتنی جگەرەى ئەلیکترۆنی قەدەغەکرد چونکە “زۆر مەترسیدارە”

12:29 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى شارەداری سان فرانسیسکۆ بووە یەکەم شاری ئەمریکا کە فرۆشتنی جگەرەى ئەلیکترۆنی قەدەغەکرد وەک هەنگاوێکى گرنگ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى زۆربوونی بەکارهێنانی ئەو جگەرەیە بە تایبەت لەناو چینی گەنجاندا.

ئەنجومەنى شارەداری سان فرانسیسکۆ دەڵێت، ئەو جۆرە جگەرەیە “مەترسییەکی زۆر”ی هەیە بۆسەر تەندروستی بۆیە فرۆشتنی لەناو بازاڕەکان و ئینتەرنێتدا قەدەغەکراوە.

.

به‌پێى به‌دواداچونێكى ناس كورد بۆ مەترسی بەکارهێنان و تەقینەوەى جگەرەى ئەلیکترۆنی کە 3ی حوزەیرانی 2019 ئەنجامیدا، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنانى جگەرەى ئه‌لیكترۆنى ” ڤایپ” له‌ناو گه‌نجاندا زیادیكردووه‌، فرۆشیارێکیش دەڵێت، له‌ دوكانێكدا له‌ سلێمانى له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا هه‌زار جگەرەی ئه‌لكترۆنى فرۆشراوه‌..

.

بەپێی بڕیارەکەی شارەداری سان فرانسیسکۆ، هەڵگرتن و بەکارهێنانی جگەرەى ئەلیکترۆنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە قەدەغەنەکراوە بەڵکو تەنها ڕێگری لە فرۆشتنی دەکرێت، بە پێچەوانەى وڵاتی سەنگافور کە ساڵی ڕابردوو، 2018، فرۆشتن و بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانى قەدەغەکرد.

بەپێی دواین ئاماری فەرمی، بەکارهێنەرانی جگەرەى ئەلیکترۆنی لەناو گەنجانی ئەمریکادا زۆر زیادی کردووە بە شێوەیەک تەنها لە ساڵی ڕابردوودا یەک ملیۆن و نیو بەکارهێنەرانی ئەو جگەرەیە زیادی کردووە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل