fbpx
Shadow Shadow

شاره‌زایان: مالیکى و عامرى و خەزعەلى و چەند کەسایەتیەکى تر پلانەکانى سولەیمانى تەواو دەکەن

10:18 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ژمارەیەک لە شارەزایان و چالاکوانانى سیاسى عێراق رایانگه‌یاند، دواى کوژرانى قاسم سلێمانیش هێشتا هەژمونى ئێران لەعێراقدا بەتایبەت لەدیاریکردنى کاندیدى سەرۆکوەزیرانى نوێ کاریگەرە و چەندین کەسایەتى ترى سیاسى و میلیشیاى عێراق پلانەکانى سولەیمانى جێبه‌جێده‌كه‌ن.

.

بەپێى زانیارییەکانى میدیایەکى ئەمریکیش، ئەمریکا پلانێکى نوێى بۆ عێراق و ناوچەکە داناوە سیستمێکى نوێ بێتە کایەوە لەناو شەقامەوه‌ هەڵقوڵابێت.

.

بەلاى چاودێرانەوە، لەئێستادا ئێران سەرقاڵە لەڕێگەى ئەو کەسایەتیانەوە دۆسیەى سەرۆکوەزیرانى نوێی عێراق لەبەرژەوەندى خۆیدا یەکلابکاتەوە و قەرەبوی ئەو شکستەش بکاتەوە کە ماوەیەکە لەناوچەکەدا ڕوی تێکردووە.

.

هەیسەم هیتى پسپۆڕى زانستى سیاسى  لەسەر ئەو پرسە دەڵێت :”چەند کەسایەتیەکى ترى عێراقى سەر بەئێران هەوڵى ئەوە دەدەن ڕۆڵى سولەیمانى لەعێراقدا بگێڕن لەوانە نورى مالیکى و عامرى و خەزعەلى و محەمەد کەوسەرانى و چەندین بەرپرسى ترى حزبوڵاش”.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پێویستە واشنتۆن بەبێ پێشکەشکردنى پشتیوانیەکى بەهێز عێراق بەجێنەهێڵێت و ئەمجارەیان جیاواز لەڕابردو پێویستە نەخشەڕێگایەکى تر دابڕێژێت و پشتیوانى داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى عێراق بکات.

.

 

ئەو پسپۆڕه‌ سیاسییەى عێراق ڕونیکردەوە، ئەمریکا كەشارەزاییەکى باشى لەکاروبارە ناوخۆییەکانى عێراقدا بۆ ماوەى 16 ساڵە هەیە و پێویستە ئەو ئەزمونەى جارێکى تر بۆ هاریکاریکردنى سەرکردەى نوێ بۆ بەڕێوەبردنى وڵات بخاتەگەڕ.

.

لاى خۆشیەوە هەر لەسەر ئەو پرسە، عەبدولئەمیر مەجر، مامۆستاى زانستە سیاسیەکان و چالاکوانى سیاسى عێراق کە بۆ میدیا جیهانییەکان قسەى کردووە، جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە پێویستە هەر دەستوەردانێکى ئێران لەدیاریکردنى سەرۆکوەزیرانێکى نوێ بۆ عێراق نەهێڵدرێت و ڕێگەش نەدرێت جارێکى تر کەسێکى تر نزیک لەو وڵاتە ئەو پۆستەى پێبدرێت چونکە ئەو کارە بەئەزمونێکى تاڵى شکستخواردودا تێپەڕێوە.

.

ئەو شارەزایە سیاسەش داوا دەکات، ئەمریکا لەو پرسەدا خۆى به‌دور نەگرێت و پەلەى تێدا بکات بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانیکردنى خۆپیشاندەران زۆر پێویستە.

.

مەجەر ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، لەناوچونى قاسمى سولەیمانى وەرچەرخانێکى باش بوو بۆ ئەوەى هێزى پێچەوانەى هەژموونى ئێرانى لەعێراقدا ڕۆڵبیینن و هەروەها پەیامێکى باشیش بۆ لایەنگرانى ئەو وڵاتە لەناو کایەى باڵاى سیاسى و حوکمڕانى عێراقیدا بەوەى دەستوەردانەکانى ئێران لەڕووى ناوخۆیى و نێودەوڵەتیەوە دەبێت کۆتاییان بێت لەم ناوچەیەدا.

.

گەندەڵى وەک سیمبولێکى ئیرانی

.

بەپێى ڕاپۆرتێکى فۆرین پۆڵسى، ئەمریکا دەیەویت تێبگات لەقۆناغى داهاتووى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا چ کارێک بکات لەوەش تێبگات چ جۆرە دەسەڵاتێک دەیەویت شەقام لەخۆى ڕازى بکات.

.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ، ناوى ئێران لکاوە بەگەندەڵى کۆمەڵێک سەرکردەى عێراقى و لوبنانیەوە بەشێوەیەک گەندەڵى کردووەتە سیمایەکى بازرگانى سیستمى خامنەى و گەر بێتو گەندەڵى لەو وڵاتانەدا نەمێنێت ئەوا ئەو سیستمەى ئێران خۆى هەرەس دەهێنێت، ئەمەش دەرفەتێکى باشى داوەتە ئەمریکا هەوڵەکانى خۆى لەڕێگەى پشتیوانیکردنى خواستى خۆپیشاندەرانەوە چڕ بکاتەوە.

.

هەر بەگوێرەى فۆرین پۆڵسیى ئیدارەى ئەمریکا سەرقاڵى تاوتوێکردنى پڕۆژەیەکە بۆ چۆنیەتى ئاراسته‌كردنی ناڕەزایەتیەکانى شەقام لەعیراق و لوبنان و چەند وڵاتیکى ناوچەکە بۆ ئەوەى ئەزمونێکى تر بەرپا بکرێت دور لەهەژموونى ئێران.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل