fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ناسنامەکەى ئاشکرا دەکات   

 شاخەوانێک لە چیای هەزارمێرد کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

22:32 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامى یەکێک لە گروپەکانى شاخەوانى، لە کاتى هەڵزنان بە چیاى هەزار مێرد لە شارى سلێمانى کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند:”پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 7ى ئەیلولی، 2019) گەنجێکی تەمەن 36 ساڵ بەناوی (هەوراز سابیر) کە پیشەی فەرمانبەرە و ئەندامی یەکێک لەگروپەکانی شاخەوانییە لە شاری سلێمانی، لە چیای هەزارمێرد کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا”.

.

وتیشی، دوای کەوتنە خوارەوەی، ڕاستەوخۆ  گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەڕووداوەکە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل