fbpx
Shadow Shadow

شاخەوانێکى ئوسترالی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاریبوە

10:59 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

شاخەوانێکى ئوسترالی دوای ئەوەی لەسەر شاخێک دەکەوێتە خوارەوە و قاچی دەشکێت، بە شێوەیەکى سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاری دەبێت.

,

نیل پارکەر، پاڵەوانی شاخەوانى و کارى سەرکێشى لەو بوارە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند سەرکێشییەکی سەرکەوتن بەسەر شاخ و شوێنە مەترسیدارەکان، چوەتە سەر چیای نیبۆ، کە دەکەوێتە 32 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ویلایەتی کوینزلاند لە ئوسترالیا، بەڵام لەکاتی سەرکەوتنی بەسەر شاخێکدا کەوتوەتە خوارەوە.

,

ئەو شاخەوانە ئوسترالییە، کە تەمەنى 54 ساڵە، دوای ئەوەی لەسەر ئەو شاخە کەوتوەتە خوارەوە، قاچى دەشکێت، هەروەها مۆبایلەکەشی دەشکێت و ناتوانێت داوای بەهاناوەچون بکات.

,

پارکەر بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تەواو لەسەر سک و بە خۆ خشاندن بەسەر زەویدا ڕێی کردووە، بەشێوەیەکی سەخت بەناو چەندین کیلۆمەتر لە پوش و پەڵاش و گیا و دارستانەکان ڕۆیشتوە، تاوەکو گەیشتووەتە کەسانێک کە ڕزگاری بکەن.

,

 

شاخەوانێکى ئوسترالی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاریبوە

,

ئەو شاخەوانە ئوسترالییە لەسەر تەختەکەی لەنەخۆشخانە ڕایگەیاندووە: “لەو کاتەی کە کەوتمە خوارەوە یەکسەر بیرم لەوە کردەوە کە دەبێت مێشکی خۆم ڕابهێنم لەسەر ئەوەی هەرچۆنێک بێت خۆم ڕزگار بکەم و گوێ بە ئازار نەدەم، چونکە هیچ کەسێک نازانێت من هاتومەتە ئێرە و کەس نازانێت لە چ دۆخێکدام بۆیە کەس نابێت ڕزگارم بکات”.

,

باسی لەوەشکردووە، لەکاتی خۆ ڕزگار کردنەکەیەدا بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە لەسەر پێکانی خۆی بڕوات، توشی ئازارێکی زۆر بوە و بەشێکى زۆرى لاشەی و لەپی دەست و قاچەکانی بریندار بوون و بەردەوام خوێنیان لێڕۆشتووە، بەڵام لەپێناو ڕزگار کردنی گیانیدا ئازارەکانی بیری خۆی بردووەتەوە.

,

لە ئێستاشدا پارکەر لە نەخۆشانەیە و پزیشکەکانیش باسیان لەوە کردووە، جەستەی زیانێکی زۆرى بەرکەوتوە و دەبێت ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە بۆ چارەسەرکردنی برین و شکاوییەکانی.

,

Earlier today the QGAir Brisbane Rescue Helicopter, Rescue 500,was tasked to the Mt Nebo area to search for a bushwalker who had been missing since Sunday. The bushwalker had fallen from a waterfall and had sustained serious injuries. He was located by QGAir crew under a tree in a small clearing nearing the end of our first search. Our patient crawled to this position over 2 days in significant pain and was lucky to be found. He was winched to the helicopter and flown to hospital for further treatment.Queensland Ambulance Service (QAS)Queensland Police Service#thisisrsq #rescue500 #Rescuehelicopter

Gepostet von Queensland Government Air am Montag, 16. September 2019

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل