Shadow Shadow

شاجوان لەنێو کوڕانی مەلەواندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا

23:05 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

کچە یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی یارییە سیانییەکانی عیراق، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و لەپاڵەوانێتی یانە نایابەکانی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

,

کچێکی 17 ساڵە و خەڵکی شاری سلیمانییە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە سەرکەوتنەکانی لە چەند بوارێکی جیاوازی وەرزشدا بەردەوامە، ئەو وەرزشوانێکی کارامەیە و ناوی شاجوانە، هەرچەندە تا ئێستا ڕیکۆردەکانی کچانی شکاندووە و لەسەر ئاستی کچان پاڵەوان بوە، بەڵام ئەم جارە توانی سەرکەتن لەپاڵەوانێتییەکەی مەلەوانی تایبەت بە کوڕانیشدا بەدەست بهێنێت و پلەیەکی نایاب تۆمار بکات.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئابی 2019، پاڵەوانێتی مەلەوانی یانەکانی کوردستان بۆ کوڕان و کچان لە شارۆچکەی سەیدسادق بەڕێوەچوو، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بو لەو پاڵەوانێتییەدا شاجوان بەهرۆز، یاریزانی هەڵبژادەی عیراق هاوشانی کوڕەکان بەشداری کرد و پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەست هینا.

,

شاجوان بەهرۆز لەبارەى بەشداریکردنی لەو پاڵەوانێتییە و ئەزمونەکانی پێشتری بۆ ناس کورد دوا و وتى: “ئەمرۆ پاڵەوانی مەلەوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچو، منیش ویستم وەک یاریزانێکی کچ بەشداری بکەم، بەڵام هیچ یاریزانێکی کچ ئامادە نەبو، دواتر هەوڵمدا لەگەڵ کوڕەکاندا بەشداری بکەم، بەڵام یانەکان ڕەتیان کردەوە و نەیانهێشت بەشداری بکەم، چونکە ترسابون لەوەی کە لێیان ببەمەوە، بەڵام هەرچۆنێک بێت ڕێگەیان پێدام بەشداری بکەم و سەرەتا وتیان ئەنجامی یارییەکەی بۆ ئەژمار ناکەین”.

,

شاجوان ئاماژەی بەوەشکرد: “من سور بوم لەسەر ئەوە بەشداری بکەم بۆیە دوای ئەوەی کە دەستمان بە یارییەکە کرد، من توانیم پلەی دووەم بەدەست بهێنم لەسەر ئاستی کوڕان، هەروەها بەهۆی ئەوەی هیچ کچێکیش بەشدار نەبوون پلەی یەکەمی کچانی کوردستانم پێبەخشرا، 32 خولم تۆمارکرد، واتە بە دریژایی 800 مەتر مەلەکردن چونکە دریژی مەلەوانگەکە 25 مەتر بو”.

 

شاجوان لەنێو کوڕانی مەلەواندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا

,

سەبارەت بەو نازناوانەی پێشتر شاجوان بەدەستیهێناون، ئاشکراى کرد: “لە ئێستادا خۆم یاریزانی یارییە سیانییەکانی هەڵبژاردەی عیراقم، کە یارییەکانی مەلەوانی و باسکیلسواری و ڕاکردنن، پێشتر لەسەر ئاستی کچان چوارەمی پاڵەوانێتی کیشوەری ئەفریقا بوم لەساڵی 2016، هەروەها چوارەمی پاڵەوانی وڵاتانی عەرەبی بوم و ڕۆژی 27 ئابی 2019یش لە پاڵەوانێتی سەوڵ ‌و کانوی لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمم بەدەست هێنا”.

,

“دایک و باوکم زۆر پشتگیرم دەکەن بۆ ئەوەی کە بەردەوام بم لەم وەرزشانەدا و خۆم بەرەوپێش ببەم، لە تەمەنی 8 ساڵیمەوە دەستم کردووە بەم وەرزشانە، دایک و باوکم بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتم بوون و ئەوان بونەتە هۆی ئەوەی کە بگەم بەم ئاستەی ئێستام”، شاجوان بەهرۆز واى وت.

,

دوای تەواوکردنی کێبڕکێکە بە پلەی دووەم شاجوان لە خۆشی سەرکەوتنەکەی دەستی بەگریانکرد، بە گریان گوزارشتی لە خۆشییەکەی ناودڵی کرد، دەربارەی ئەو هەستەی وتی: “ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵبون کە توانیم وەکو کچێک ئەو سەرکەوتنە لەناو کوڕانیشدا تۆمار بکەم”.

,

شاجوان لە کۆتایی وتەکانیدا جەختی کردەوە کە دەیەوێت کچانیش هەوڵ بدەن بەشداری بکەن لە وەرزشەکاندا، بۆ ئەوەی جیاوازى نەمێنێت و کچانیش بتوانن لە هەموو وەرزشەکاندا بەشدار بن.

ڤیدۆ__________شاجوان کچە مەلەوانێکی بەتوانا کەکێبڕكێی کرد لەگەڵ مەلەوانە کوڕەکاندا،دوای ئەوەی ئەمڕۆ پاڵەوانێتی مەلەوانی لەسەیدسادق بەڕێوەچوو،شاجوان ڕکابەری نەبوو لەنێوکچەکاندا بۆ ۸٠٠ مەتر دوای پێداگری خۆی و راهێنەرەکەی کەباوکیەتی بەشداری کرد و دوای ۳۲ جار بڕینی مەلەوانگەکە توانی پلەی دووەم بەدەست بیەنێت لەنێو کوڕەکاندا…بەڵام پلەی یەکەمی بۆحسابکرا…#ڤیدۆ_کارزان_ڕەشید

Gepostet von ‎کارزان ڕەشید-فۆتۆگرافی‎ am Mittwoch, 28. August 2019

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل