fbpx
Shadow Shadow

شاجوانى ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشكراكردنى نهێنییه‌كانى پاشاى پێشوى مالیزیا ده‌كات

18:45 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس كورد-

ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئۆكسانا ڤۆڤۆدیناى شاجوانی ڕوسیا كه‌ پێشتر هاوسه‌رى پاشاى پێشوى مالیزیا بوه، هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى نهێنییه‌كانى ژیانى هاوسه‌رى پێشوى ده‌كات، كه بە “نهێنییه‌ به ‌ئازاره‌كان” ناوى بردووه‌.

,

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌كه‌، نهێنییه‌كانى شاجوانى ڕوسیا له‌چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆمانسییه‌كانى نێوان ئۆكسانا و پاشاى پێشوى مالیزیاییه‌.

,

شاجواینى ڕوسیا ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌ و هاوسه‌رى پێشوشى له‌ته‌مه‌نى 50 ساڵیدا بووه و دواى كه‌متر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر ژیانى هاوسه‌ریەتیاندا تێ په‌ڕده‌بێت، ئێستا خاوه‌نى یه‌كه‌مین منداڵه‌ له‌ پاشاى پێشوى مالیزیا.

,

دواى جیابوونه‌وه‌شیان ئۆكسانا ڤۆڤۆدینا له‌تویتێكدا نوسیویه‌تى: “ده‌زانم هه‌موان ده‌یانەوێت بزانن چى ڕووده‌دات، به‌ڵام له‌پێشدا من چیرۆكه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌م، گه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌م ڕه‌نگه‌ ئاسوده‌ ببم به‌ڵام ناشمه‌وێت به‌هۆى دركاندنى ئه‌و چیرۆكه‌وه‌ ئازار به‌كه‌س بگەیەنم”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل