fbpx
Shadow Shadow

شاجوانى ڕوسیا بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی جیهان ناکات لە ئەمریکا

15:39 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پێشبڕکێی شاجوانی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بەشداری ڕێوڕەسمی پێشبرکێی شاجوانی جیهان ناکات، کە بڕیارە لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و شاجوانى ڕوسیاش بڕیاریداوە نەچێتە ئەو کێبڕکێیەوە.

,

ئەنستەیشا بیلیاک، بەڕێوەبەری پێشبڕکێی شاجوانی ڕوسیا بە ئاژانسی” نۆڤۆستی”ى ڕوسی ڕایگەیاندووە: “بەهۆی ئاگادارنەکردنەوەمان لەکاتێکى گونجاودا لەلایەن ڕێکخەرانی پێشبرکێی شاجوانی جیهانەوە، نەمانتوانیوە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پێشبرکێیە ئەنجامبدین، ئەوەش وایکردووە وەرگرتنی فیزای ئەمریکا لەمکاتدا تاڕادەیەکی زۆر ئەستەم بێت”.

,

بیلیاک ئەوەشى ڕاگەیاندووە، ئەمساڵ ڕێکخەرانی پێشبرکێکە دواکەوتون لە ئاگادارکردنەوەی تیمی پێشبرکێی شاجوانی ڕوسیا لە کات و شوێنی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکە، بۆیە ئەستەمە ئەمساڵ بەشداریی بکەن.

,

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی شاجوانی ڕوسیا بەهۆی ئەو هۆکارانەوە بەشێوەیەکی کۆتایی بڕیاریداوە بەشداری لەو پێشبرکێیە نەکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل