fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەڵاح دەیەوێت بۆ هەتاهەتایە ناوی لە مێژووی لیڤەرپوڵدا بنوسێتەوە

14:31 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ محەمەد سەڵاحی میسڕی شوێنپێی خۆی زیاتر لە مێژووی یانەی لیڤەرپوڵدا قایمتر دەکات و دەیەوێت ببێتە گۆڵکاری مێژوویی یانەکە، بەشێوەیەک بکەوێتە پێش ستیڤن جیراردی ئەستێرەی مێژوویی یانەکەوە و ببێتە گۆڵکاری مێژووی یانەکە.

،

سەڵاح لەئێستادا خاوەنی 70 گۆڵە و چوارەم گۆڵکاری مێژووی یانەکەیە و پێش لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی کەوت کە خاوەنی 69 گۆڵە لە مێژووی لیڤەرپوڵدا.

،

تائێستا، ڕۆبی فاولەر بە تۆمارکردنی 128 گۆڵ، ستیڤن جیرارد بە تۆمارکردنی 120 گۆڵ و مایکڵ ئۆوین بە تۆمارکردنی 118 گۆڵ سێ گۆڵکاری مێژوویی یانەکەن، بەڵام هەرسێ یاریزانەکە وازیان لە یاریکردن هێناوە.

،

ئێستا تەنها محەمەد سەڵاح، کە بە تۆمارکردنی 70 گۆڵ لە پلەی چوارەمی گۆڵکەرانی مێژووی لیڤەرپوڵدایە، لە یانەکە بەردەوامە لە یاریکردن و پێویستی بەوەیە نزیکەی 60 گۆڵی دیکە تۆماربکات، تا ناوی خۆی بۆ هەتاهەتایە بخاتە مێژووی لیڤەرپوڵ و ببێتە گۆڵکاری مێژووی یانەکە، کە بەگوێرەی ئامارەکانی چەند وەرزی ڕابردوو، لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەستێرە میسڕییەکە دەتوانێت ئەو ژمارەیە بشکێنێت.

 

سەڵاح لەم وەرزەدا پاش تێپەڕینی 25 هەفتە بەسەر خولەکەدا، لە خولی نایابی ئینگلیزیدا خاوەنی 14 گۆڵە.

 

سەڵاح دەیەوێت بۆ هەتاهەتایە ناوی لە مێژووی لیڤەرپوڵدا بنوسێتەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل