fbpx
Shadow Shadow

"چیتر وەک نەخۆش لە دورەوە تەماشای ناکەین"

سەڵاحەدین بەهادین: پرسی جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەتمان لە قاچاخییەوە هێنایە سەر مێز

11:55 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوودا بابەتى جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەتیان لە قاچاخییەوە دەرکردووە و هێناویانەتە سەر مێز بۆ گفتوگۆکردن.

.

سەڵاحەدین بەهادین کە جارێکی تر خۆی بەربژێر کردووە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکە لە وتارێکیدا لەناو هۆڵی کۆنگرە وتی، “چیتر بابەتى جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەت وەک نەخۆشییەک تەماشا ناکرێت و تەنها لە دورەوە لێی بڕوانین، بەڵکو لەم کۆنگرەدا هێنراوەتە بەر باس و ئەندامانى کۆنگرە تاوتوێی دەکەن.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەو بابەتە لە زۆر وڵاتی تر ئەنجام دراوە، لە هەندێکیان سەرکەوتوو بووە و لە هەندێکی تریان شکستی هێناوە، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ سەرجەم ئەگەرەکان گفتوگۆ دەکەین.”

.

وتیشی، “ئێمە بە ئەخلاقی خۆمان و بێ نیشتیمان فرۆشی کوردایەتیمان کرد، ڕیفراندۆم هەنگاوێكی سەخت بوو بەڵام پەشیمان نین لە بەشداریكردن تێیدا”.

.

ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامیی  وتیشی، “لای یەکگرتوو تەنها یەک ئیسلام هەیە، ئیسلامی کوردی و ئیسلامی عەرەبی نییە و ئەوە بیدعەیەکی گەورەیە، ناونیشانی ئیسلامی لیبراڵی و ئیسلامی سۆسیالیستی نییە، ئێمە یەک ئیسلاممان هەیە و ئەویش ئیسلامی خودایە و لەڕێگەی پێغەمبەر موحەممەدەوە بۆ هەموو مرۆڤایەتی هاتووە”.

.

ئاماژە بەوەشکرد، “کاری یەکگرتوو بنیادنانی مرۆڤ و پەروەردە و پێگەیاندنیەتی، ئەوە بۆ ئێمە گرنگە یەکگرتووەکان لە هەرکوێ هەن، لە فەرمانگە، لە قوتابخانە یان بازاڕ، ببنە مایەی خێر و هەوێنی چاکسازی لە کۆمەڵگەی کوردستان”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل