fbpx
Shadow Shadow

سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمیندارى یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە

19:14 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

لە کۆنگرەى هەشتەمى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستاندا، سەڵاحەدین بەهادین بۆ جار حەوتەم بە ئەمیندارى گشتى ئەو حزبە هەڵبژێردرایەوە.

.

دەستەى باڵاى کۆنگرەى یەکگرتوو ڕایگەیاند، سەڵاحەدین بەهادین 546 دەنگ و ئەبوبەکر عەلى 342 دەنگى ئەندامانى کۆنگرەیان بەدەستهێناوە.

.

هەریەکە لە سەڵاحەدین بەهادین و ئەبوبەکر عەلى کێبڕکێی بەدەستهێنانى پۆستى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوویان دەکرد، لە کۆنگرەى هەشتەمى ئەو حزبدا کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد.

.

جگە لە کۆنگرەى شەشەم کە سەڵاحەدین بەهادین بە خواستى خۆى دەستبەرداریی پۆستى ئەمیندار بوو، لەسەرجەم کۆنگرەکانى یەکگرتوودا سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمیندارى گشتى ئەو حزبە هەڵبژێردراوە.

.

پێش هەڵبژاردنەوەى بۆ پۆستى ئەمیندار، سەڵاحەدین بەهادین لەوتەیەکدا ڕایگەیاند، لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوودا بابەتى جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەتیان لە قاچاخییەوە دەرکردووە و هێناویانەتە سەر مێز بۆ گفتوگۆکردن.

.

وتیشى “چیتر بابەتى جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەت وەک نەخۆشییەک تەماشا ناکرێت و تەنها لە دورەوە لێی بڕوانین، بەڵکو لەم کۆنگرەدا هێنراوەتە بەر باس و ئەندامانى کۆنگرە تاوتوێی دەکەن.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەو بابەتە لە زۆر وڵاتی تر ئەنجام دراوە، لە هەندێکیان سەرکەوتوو بووە و لە هەندێکی تریان شکستی هێناوە، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ سەرجەم ئەگەرەکان گفتوگۆ دەکەین.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل