fbpx
Shadow Shadow

سەڵاحەدین.. ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی كەوتەوە

21:28 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەوە و هێزەکانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ڕەوانەی بنکەکە کران.

.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە ئێوارەی ئەمڕۆ، سێ‌شەممە 20ی ئابی 2019، کەوتووەتەوە و تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی نەزانراوە.

.

کازم سەلمان بوهان بەرێوبەری گشتی بەرگری شارستانی سەڵاحەدین رایگەیاندوە، “ئەو بنکە سەربازییەی ئاگری گرتووە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بووە لەنزیک بنکەی ئاسمانی “بەلەد” لە سەڵاحەدین”.

.

بەرێوبەری گشتی بەرگری شارستانی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەداوە “لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بەغدادەوە 10 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی ڕەوانەی ئەو شارە کراون و لەگەڵ هێزەکانی بەرگری شارستانی سەڵاحەدین سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن”.

.

دوابەدوای ئاگرەكە، دوكەڵێكی زۆر لە بنكە سەربازییەكەوە بەرزبووەتەوە و ڕوون نیە ئاگرەكە بەهۆی هێرش بۆ سەر بنكەكە بووە یان هۆكاری ترە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکرا، کە گومانی ئەوەی لێکرابوو مووشەکی سوپای پاسدارانی تێدا حەشار درابێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل