fbpx
Shadow Shadow

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى  بەرووداوێکى خۆکوژى گیانیان لەدەستدا  

16:33 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەبارەی کوژرانى ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات “رووداوەکە خۆ کوژى بووە”.

.

لە راگەیەندراوەکەى سەندیکاى رۆژنامەنووساندا، هاتووە “شەوی (16ی تشرینی یەکەمی 2019)، ڕۆژنامەنووس ئامانج بابان و خێزانەکەی لە ناو شاری سلێمانی بە کارەساتێكی نادیار گیانیان لەدەستدا”.

.

بە گوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای ڕووداوەکە چەند هەواڵێکی جۆراوجۆر لەسەر شێوازی کوژرانەکەیان بڵاوکرایەوە، بەڵام بەپێی لێدوانی پۆلیس ڕووداوەکە کارێکی کەسی و خۆکوژی بووە و تیرۆرکردن نەبووە، کە بەهۆیەوە ڕۆژنامەنووس ئامانج بابان و خێزان و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.

.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان وەک لیژنەی داکۆکی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاوخەمی و دڵگرانی خۆیان بۆ گیانلەدەستدانی هەردوو ڕۆژنامەنووسی دیار و چالاک و گروپەکەیان دەردەبڕن.

.

شەوی رابردوو (چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019)، له نزیک‌ تێرمیناڵی شاره‌زور ئامانج بابانی، پێشکه‌شکاری که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشکه‌شکاری که‌ناڵی کوردسات و منداڵه‌که‌یان بەناوی هامۆ، بە کوژراوی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرایەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل