fbpx
Shadow Shadow

سەنتەرێکی چاو لە هەولێر “مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە”

17:02 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم داخستنی سەنتەری ئینگلیزی چاوی لە هەولێر ڕاگەیاند و دەڵێت، “مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە”.

.

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2019، سەنتەری ئینگلیزی چاو بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە گەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر داخرا.”

.

وتیشی، “داخستنەکە بەهۆی پابەندنەبوون بووە بە ڕێنماییەکانی وەزارەت و بوونی کەموکورتی و سەرپێچی زۆر و هەروەها بەکارهێنانی مادەی ئیکسپایەر لەو سەنتەرە.”

.

ڕاشیگەیاند، “دەبێت سەنتەرەکان پایەندی ڕێنماییەکان بن کە بریتین لە هەڵگرتنی شوێنی دەرمان، بینا و شوێنی دانیشتنی نەخۆش و بەکارهێنانی دەرمان و مادەى ساغ.”

.

ئاشکرایکرد، “لیژنە تایبەتەکانمان بە بەردەوامی سەردانی نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمپانیاکانى دەرمان و دەرمانخانەکان دەکەن و لەدوای بینینی هەر سەرپێچییەک، یەکەمجار ئاگادار دەکرێنەوە، دووەمجار بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێن، ئەگەرهاتوو بەردەوام بوون لە سەرپێچییەکان، ئەوە بۆ هەمیشە دادەخرێن.”

سەنتەرێکی چاو لە هەولێر "مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە" سەنتەرێکی چاو لە هەولێر "مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە" سەنتەرێکی چاو لە هەولێر "مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە" سەنتەرێکی چاو لە هەولێر "مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل