fbpx
Shadow Shadow

سەنتەری “ئەفرۆدێت” بۆ دەرمانی جوانکاری داخرا.. “بەو مۆدێل و بەرهەمانە هەڵمەخەڵەتێن”

15:19 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەولێر داخستنی سەنتەری “ئەفرۆدێت”ی ڕاگەیاند بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی ڕێگەپێنەدرا و نەشیاو، هاوڵاتیانیش ئاگاداردەکاتەوە “بەو مۆدێل و بەرهەمانە هەڵنەخەڵەتێن”.

.

زیاتر بخوێنەوە.. ڕیکلامی “کچە مۆدێلەکان”ی هەرێم تا چەند نزیکن لە ڕاستییەوە؟ [ڤیدیۆ]

.

ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئەیلولی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر سەنتەری جوانکاریی “ئەفرۆدێت”یان له هەولێر داخست.

.سەنتەری "ئەفرۆدێت" بۆ دەرمانی جوانکاری داخرا.. "بەو مۆدێل و بەرهەمانە هەڵمەخەڵەتێن"

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سەنتەرە کە دەکەوێته ناو “تابڵۆ مۆڵ” له شاری هەولێر، بەهۆی هاوردەکردن به شێوەیەکی نایاسایی و فرۆشتنی دەرمانی رێگەپێنەدراو و نەشیاو داخراوە، هەروەها هەموو ئەو دەرمانه نایاساییانه لەلایەن لێژنەکەوه دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرايەتى كۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان هەموو شوێنەكانى سەنتەری جوانكارى و دەرمانخانەكانی ئاگادار کردووەتەوە، مامەڵە بە ئەو دەرمانانه نەکەن به پێچەوانەوه خۆيان بەرپرس دەبن و بە توندترين شێوە سزا دەدرێن، چونكە ئەو دەرمانانه زيان بە تەندروستى مرۆڤ دەگەيەنن.

.سەنتەری "ئەفرۆدێت" بۆ دەرمانی جوانکاری داخرا.. "بەو مۆدێل و بەرهەمانە هەڵمەخەڵەتێن"

هاوکات هاوڵاتيانيشیان ئاگادارکردووەتەوە، كە “بەو مۆدێل و بەرهەمانە هەڵنەخەڵەتێن كە ڕيكلاميان بۆ دەكرێت، چونکه ئەم دەرمانانه هيچ رێگەپدانێكى وەزارەتى تەندروستيان نیيە بە شێوەيەكى نافەرمى هاوردە دەكرێن”.

پێشتر ناس کورد لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری پزیشکێکی جوانکارییەوە ئاشکرایکرد، کە زۆرینەی دەرمانی ئەو سەنتەرانەی لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان لەلایەن کۆمەڵێک “کچە مۆدێلەوە” ڕیکلامیان بۆ دەکرێت، جگە لەوەی هیچ سودێکیان نییە، بەڵکو زیان بە تەندروستیش دەگەیەنن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل