fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەلیم شوشکەیی: ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لایەنە کوردییەکان و عەلاوی بگەنە ڕێککەوتن

15:46 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت، لێکتێگەشتن و لێکنزیکبوونەوە لە نێوان محەمەد تۆفیق عەلاوی و لایەنە کوردییەکان دروست بووە تاڕادەی کە لەوانەیە تا چەند کاتژمێری یان چەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتن.

.

سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ لێکنزیکبوونەوەیەک لەنێوان کورد و عەلاوی هاتووەتەپێش کە لە ڕۆژانی ڕابردوو نەبووە بەڵام نەگەشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی و ڕێککەوتن، ئومێدەوارین لە چەند سەعاتی داهاتوو یان چەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی”.

.

سەلیم شوشکەیی وتی: “هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی فیدڕاڵی دەستوریی هەیە و ناکرێت لە چوارچێوەی پارێزگادا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، پێشتر عەلاوی دەیویست وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و بۆ هەر پارێزگایەک وەزیرێک دابنێت، کورد داوا دەکات پشکی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بەو ململانێ شیعییە نەکرێت کە هەیە، چونکە هەرێمی کوردستان دام و دەزگای دەستووری خۆی هەیە”.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: “دەرفەتی سەرکەوتن لەبەردەم عەلاویدا هەیە، ئەگەرچی تائێستا ناوی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمانی عێراق نەکردووە، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هیچ وادەیەکی بۆ کۆبوونەوە دیاری نەکردووە و پێناچێت ڕۆژی دووشەممەش پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل