fbpx
Shadow Shadow

"موسڵیش دەخرێتە سەر تورکیا!"

سەلیم جبوری زانیارییەکانی ئاشکرایکرد: هەرێمی سونی لە ئەنبارەوە دەستپێدەکات

09:29 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکى پێشووى  پەرلەمانی عێراق ئاشکراى دەکات، کۆبوونەوەکان بۆ ڕاگەیاندنى هەرێمێکى سوننى بەردەوامن و ئەوەش بژاردەیەکى دەستورییە، دەشڵێت، ئەوانەى عەبدولمەهدیان هێنایە سەر کورسى هەر ئەوانە شکستیان بە پڕۆسەى سیاسى و پەرلەمان هێناوە و سوننەکانیش بێ بەشکراون لە بڕیارى دەسەڵات بۆیە هەوڵى هەرێمى خۆیان دەدەن.

.

جبورى ڕەخنە لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانى ئێستاش دەگرێت کە ناتوانێت خواستە پێویستەکان بەرجەستە بکات.

.

لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا، سەلیم جبورى، سەرۆکى  پێشووى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند: “بەهۆى پشکپشکێنە و بێبەشکردنیان لە بڕیارى حکومى و نەسازانى سیاسیى لەگەڵ هێزە شیعەکاندا، سوننەکان دەیانەوێت هەرێمێکى تایبەت بەخۆیان هەبێت”.

.

سەرۆکى پەرلەمان ئەوەشى ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکان بۆ ڕاگەیاندنى هەرێمێکى سوننى کە ئەنبار بکرێتە ناوەندەکەى بەردەوامە و ئەوانەشى پێشتر ئۆپۆزسیۆنى پڕۆسەى سیاسى بوون بە پاساوى نەبوونى ئارامى لە شارەکانیان ئێستا ئەوانیش هەرێمى سونیان دەوێت”.

.

لەسەر بۆچونى تایبەتى خۆى لەسەر ئەو هەرێمە، جبورى دەڵێت: “هەرێمى سونى بژاردەیەکى دەستورییە و نورى مالیکى، سەرۆک وەزیرانى پێشووتر شکستى بەهەرێمى سەڵاحەدین و دیالە هێنا گەرچى ڕەزامەندى و پشتیوانى یاسایى لەسەرى هەبوو، هەروەها ئەوانەش کە ناوى خۆیان نابوو ئۆپۆزسیۆن شکستیان پێهێنا”.

.

جبورى هۆشداری دەدات لەوەى موسڵ بخرێتە سەر تورکیا بەهۆی ڕێککەوتنی لۆزانەوە، چونکە “هێزە سیاسیەکان زانیاری و ئاگادارییان لەسەر ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان نییە.”

.

لەسەر بارودۆخى دیالەش کە خۆى خەڵکى ئەو شارەیە، سەرۆکى پێشووى پەرلەمان ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، پارێزگاکە میلیشیا چەکدارە دەرەکییەکان کۆنترۆڵیان کردووە و بەردەوام باج و سەرانە لە بازرگانەکان وەردەگرن و دیالە وێرانکراوە بەهۆى پەیڕەوکردنى سیاسەتێکى هەڵەوە.

.

بەلاى جبورییەوە، بەهۆى هەژمونى حزبە فەرمانڕەواکان لەپێناو پلە و پۆستدا پڕۆسەى سیاسى لە عێراقدا شکستى هێناوە و بەئامانجگرتنى خۆپیشاندانەکانیش هەر لەدواى مانگى تشرینى یەکەمەوە پێشیلکردنى ئاشکراى یاسا و دەستورە و هەموو ئەو ڕوداوانە لە بەرانبەر خۆپیشاندەراندا دەکەوێتە ئەستۆى حکومەتى دەستلەکارکێشاوە.

.

سەرۆکى پێشووى پەڕلەمان ڕەخنەى لە سەرۆکى ئێستاى پەڕلەمان گرت و وتیشى، کارەکانى لەجێى خواستەکاندا نیە و ئەو حزبانەشى عەبدولمەهدیان خستە سەر کورسى هەر ئەوانەش شکستیان بە پەرلەمان و عەبدولمەهدیش  هێناوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل