fbpx
Shadow Shadow

سەفین دزەیی: نزیک بووین لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەڵام ئەولەویەتى حکومەتى عێراق گۆڕا

11:54 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا هەرێم و بەغدا نزیکبوون لە ڕێککەوتن، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە دۆخەکە گۆڕاوە و ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتی عێراق گۆڕانى بەسەردا هاتووە.

.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەى بەوە کرد :”گفتوگۆکانی ڕابردووی هەرێم و بەغدا نزیکبوو لە خاڵی کۆتایی و گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام دروستبوونی خۆپیشاندانەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی عێراق دۆخەکەی گۆڕی و ئێستا ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتی عێراق گۆڕاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆپیشاندەران”.

.

دزەیی وتیشی، حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکانی عێراق بێت و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەرژەوەندی هەرێمیش ڕەچاو بکرێت، بەڵام تائێستا دیار نییە کەی گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.

.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەنییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەی خستەڕوو: “ئەو کارەساتەی بەسەر خەڵکی ڕۆژئاوادا دێت، جێی نیگەرانی هەموومانە، لەگەڵ ئەو بارگرانییەشی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمە، بەڵام هەوڵمانداوە بە باشترین شێوە پێشوازی لەو ئاوارانە بکەین کە دێنە هەرێم و تائێستا پێنج هەزار ئاوارە هاتوون”.

.

هاوکات دەربارەی دۆخی تەندروستى محەمەد، ئەو منداڵەی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە جەستەی سوتاوە و لەئێستادا لە هەرێمە، دزەیی ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا نازانن بە دیاریکراوی بە چ چەکێک وای لێهاتووە، پێویستە پزیشکی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لەوە بکات.

.

روونیشیکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان خۆی گرنگی بەو پرسە داوە و بەڵێنی داوە هەر جۆرە چارەسەرێک لە ناوخۆ بێت یان لە دەرەوەی هەرێم بیگرێتە ئەستۆی خۆی و بۆی ئەنجام بدات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل