fbpx
Shadow Shadow

"رێککەوتنی داباشان لەگەڵ گۆڕان جێبەجێکراوە"

سەعدی پیرە: دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم سیاسیە

11:55 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند هیچ کیشەیەکیان لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا نییە و رێککەوتنەکەی دەباشانیان جێبەجێکردووە، دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریمیش بە بابەتێکی سیاسی ناودەبات.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە ئەوان هیچ کیشەیەکیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا نییە و دەڵێت ”  لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ گۆڕاندا دەست پێنەکردووە، ریککەوتنەکەی دەباشانیش بەردەوامە ، گۆڕانیش لە دامودەزگاکان و پارێزگا بەردەوامن وکاری خۆیان دەکەن ” .

.

دەربارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی دەباشان سەعدی پیرە دەڵێت :” جیبەجێکراوە، هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ گۆڕاندا نییە ، ئەگەر پێویستیش بکات لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکان و بزووتنەوەی گۆڕانیش دادەنیشین “.

.

دەربارەی دۆسیەی نەجمەدین کەریم  سەعدی پیرە وتی :” هیچ سکاڵایەکمان لە سەر نەجمەدین کەریم نییە ، یەکێتیش هیچ شتیکی فەرمی دەربارەی ئەو بڵاونەکردوەتەوە ، ئەگەر نەجمەدین کەریم تاوانبارە دەبێت بانگهێشتی داداگا بکرێت ، نەدبوایە بەم شێوەیە دەستبەسەر بکرێت، چونکە نەهەڵهاتووە نەنیازی هەڵهاتنیشی هەبووە”.

.

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکردوە تائیستا نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیەو، چاوەڕێ دەکرێت  لە کۆنگرەی داهاتوودا  بڕیار لەسەر مانەوەی یان دوورخستنەوەی بدرێت.

.

لە بەشێکی تری  لێدوانەکەیدا سەعدی پیرە ئاماژەی بەوە کردووە وەک خودی خۆی دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریمی پێ ناخۆشە و دەڵێت “ئەگەر دۆسیەکەی گەندەڵیە ئەوا ئەو بەپلەی هەزاریش نایەت لە گەندەڵیدا، دڵنیاین کە ئەو بابەتە شتێکی تری تێدایە “.

.

سەعدی پیرە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە هیچ کێشەیەکیان لە سەر کاندیدی پۆستەکان نییە، لە ڕێگەی مەکتەبی سیاسی یاخود سەرکردایەتیەوە یەکلادەکرێنەوە.

.

ئاماژەی بە وەشکردووە  کە حزبەکەی دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە “مەکتەبی سیاسی کاندیدی ئەو پۆستە یەکلادەکاتەوە، ئەگەر نەکرا بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکلایی دەکرێتەوە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل