fbpx
Shadow Shadow

سەرەڕاى ڕێککەوتنى ئاگربەست، لە سەرێکانى “دەنگى بۆردومان دەبیسترێت”

09:44 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرەڕاى ڕێککەوتنى ڕاگەیاندنى ئاگربەست لە ڕۆژئاواى کوردستان، بەیانى ئەمڕۆ هەینى 18ى تشرینى یەکەمى 2019، دەنگى بۆردومان و دۆشکە لەسەرێکانى بیستراوە.

.

پەیامنێرى ئاژانسەکە لەسەر سنورى تورکیا و ڕۆژئاواى کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، دەنگى دۆشکە و بۆردومان لەسنورى سەرێکانى بیستراوە کە دەکەوێتە سەر سنورى ڕۆژئاوا و تورکیا.

.

ئەو بۆردومانە دواى ڕۆژێک دێت لە ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست و ڕاگرتنى لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان و کشانەوەى هێزەکانى یەپەگە.

.

شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل