fbpx
Shadow Shadow

سەرەڕاى هێوربوونەوەی شەقامەکان، عێراقییەکان دەستیان بەئینتەرنێت ناگات

15:54 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بۆ ڕۆژى دووەم لەسەریەک هێمنى باڵى بەسەر شەقامەکانى عێراقدا کێشاوە، لەگەڵ بەردەوام بوونى پچڕانى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە زۆربەى ناوچەکانى ئەو وڵاتەدا، دواى ئەو خۆپیشاندانانەى کە کوژرانى زیاتر لە 100 کەسیان لێکەوتەوە.

.

لە بەغدا کە دووەم پایتەختى عەرەبییە لەڕووى زۆرى ژمارەى دانیشتوانەوە، گەڕانەوەى خەڵک بۆ ژیانى ئاسایی بەڕوونى دەبینرێت. جارێکى تر قەرەباڵغى گەڕاوەتەوە بۆ شەقامەکان لەو شارە کە ژمارەى دانیشتوانەکەى نۆ ملیۆن کەسە.

.

نوسینگە و شوێنە بازرگانییەکان دەرگاکانیان کردووەتەوە، بەڵام هێشتا هاوڵاتیان دەستیان بە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناگات.

.

لەدواى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژی سێشەممەى ڕابردوو یەکى تشرینی یەکەم، حکومەتی عێراق، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک و واتس ئاپی ڕاگرت، ڕۆژی دواتریش  پاش تووند بوونی ئاڵۆزییەکان بەتەواوەتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە هەموو عێراق ڕاگرت.

.

ئەمەش وایکرد، عێراقییەکان بۆ بە دەستهێنانی ئینتەرنێت، پەنابەرن بۆ چەند ڕێگایەک، وەک بەکارهێنانی  تایبەتمەندی “ڤی پی ئین” یاخود پەیوەندیکردن بە مانگی دەستکردەوە کە ئەوەش تێچووەکەی زۆر زۆرە.

.

بەگوێرەی ڕێکخراوی” نێت بلۆکس”  تایبەت بە بواری چاودێرى ئینتەرنێت، ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی عێراق پەیڕەویکردووە بۆ ڕێگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات، کاریگەریی خراپی هەبووە لە سەر شەفافیەت و ڕوماڵی ڕاگەیاندنەکان.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق  لەئێستادا ناو بەناو هێڵەکانی ئینتەرنێتی کاراکردووەتەوە، بەڵام ئەو کاراکردنەوەیە زۆر لاوازە و هێڵەکان نەگەڕاونەتەوە دۆخی پێش خۆپیشاندانەکان. ئەمش وایکردووە عێراقییەکان سات بە سات چاودێری ئەو کاتانە بکەن کە هێڵەکەی تێدا کارا دەبێت، بۆ ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی خۆپیشاندانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.

.

تائێستا حکومەتی عێراق، هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەسەر دۆخی ناهەمواری هێڵی ئینتەرنێت بڵاونەکردووەتەوە، کە بەدەر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەموو عێراقی گرتووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل